کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئیمپڕاتوریەکی لەرزۆک

Monday, 08/01/2024, 22:39


ئیمپڕاتووریی لەرزۆکی داسەپاو بەسەر رۆژهەڵاتی کوردستان وئێران وادەزانێ بە چەکوچۆڵی زۆروبەکرێگیراوی زۆردەتوانێ خواستی ئازادیخوازانەی خەڵکی کورد وئێران بخاتە ژێر چەپۆکەی خۆی.دوای سەرهەڵدانی ،ژن،ژیان،ئازادی،سەرکوتکردنی بێ بەزەییانەی ئەو سەرهەڵدانە،خەڵکی چاونەترس بە هەمووشێوەیەک ناڕەزایەتیی خۆیان بەرانبەربە دەسەڵاتدارانی تاران دەردەبڕن.
بەڕێوەبردنی حوکمی نامرۆڤانەی ٧٤ جار لێدانی قامچی لەسەر خاتوو رۆئێاحێشمەی چآلاکوانی کوردیی ژن بە هۆی سەرپێچی کردن لە پۆشینی حیجابی ئیسلامی.ئەو خاتوونە کوردە وخەڵكی شآری سنەیە لە رۆژهەڵاتی کوردستان،بەڵام دانیشتووی شاری تارانە لە ئێران.
لەتاران لە ناوچەی ٧ی دادسەرای تاران ئەو حوکمە بە سەریدا سەپاوە.بەڵگەی نامرۆڤانەش بۆ بەڕێوەبردنی ئەو حوکمە ئەوە بووە کە خاتوو رؤئێا حێشمەتی سەرپێچیی کردوەو لەوەی کە رەچاوی پۆشینی حیجابی ئیسلامی نەکردوە.ئیمپڕاتووڕیی لەرزۆکی کۆماری ئیسلامی لە بەدیار بونی تاڵە موویەکی رؤئێاورۆئێاکان دەترسێ.
ژن،ژیان،ئازادی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە