کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ڕفاندنی وەریشە مورادی!

Thursday, 28/09/2023, 20:10


وەریشە مورادی چالاکیی سیاسی وپارێزەریی مافی ژنان کە یەکێکە لە ئەندامانی کژار/ کۆمەڵگای ژنانی ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان /،نزیکەی مانگێکە لە لایان هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی رفێندراوە،تائێستیش هیچ زانیاریەکی ئەوتۆ لە سەر ژیانی وی نازانرێ.
بە پێی راگەیاندنی / هەنگاو/ وەریشە مورادی بە نازناوی / جوانا سنە / چالاکیی سیاسی ولە ئەندامانی کژار خەڵكی شاری سنەیە لە رۆژهەڵاتی کوردستان کە ٥٦رۆژلە وەی پێش لە نێوان رێگای مەریوان... سنە،لە لایان هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی رفێندراوە.وەریشە مورادی دوای گرتنی بە تووندی شکەنجە کراوە وبریندارکراوە،سەرەڕای ئەوەش برینی سەختی هەیە،نەبراوەتە لای پزیشک.
وەریشە موردای لە رۆژی دەی خەرمانانی ساڵی ١٤٠٢ی هەتاوی/٢٠٢٣/ وە هیچ زانیاریەک لە سەر چارەنووسی ژیانی وی لە بەردەستدا نییە.
سەرچاوە: مافی مرۆڤی هەنگاو.
وەرگێران بۆ کوردیی: کوردستانپۆست.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە