قۆڵبەستکردنی کەیوان کەمانگەرنەسب
Tuesday, 26/09/2023, 17:47
لە شآری سنە لە رۆژهەڵاتی کوردستان:
نێوەڕۆی ئەوڕۆ رۆژی دووشەممە ٣ی مانگی رەزبەرساڵی ١٤٠٢ی هەتاوی / ٢٠٢٣/ کەیوان کەمانگەر نەسەب چالاکی مەدەنی و راگەیاندنی کورد خەڵكی شاری سنە بە دەستی هیزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی لە شآری سنە دەست بەسەرکراوە.بە پێی هەواڵەکانی ئاژانسی هەواڵگەریی موکریان کە بڵاوی کردۆتەوە،هێزە ئەمنییەکان چۆنەتە ماڵی شەخسیی کەیوان وگرتوویانە وپاشآن خراوەتە ناو زیندان.
هێزە ئەمنیەکان لە کاتی گرتنی کەیوان هاوکات ماڵەکەشی گەڕاون ودەستیان بەسەر کەلوپەلی وەک:تەلەفونی دەستان،لەپ تۆپ وکیسی کامپوێتێڕگرتووە دەگەڵ خۆیان بردوویانە.
کەیوان کەمانگەر نەسەب، لە چالاکانی مەدەنی وناسراوی شاری سنەیە کە لە ساڵانی رابوردووش چەند جارێک خراوەتە ژێرلێکۆلێنەوە وپرسیارو جوابدانەوە.
سەرچاوە:ئاژانسی هەواڵگەریی موکریان.
وەرگێرانەوە بۆ زمانی کوردیی: کوردستانپۆست
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست