سیاسەتی دەرەوەی نوێی پوتین، ئەمریکا وەک گەورەترین هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی ڕووسیا نیشان دەدات
Saturday, 01/04/2023, 11:48
سیاسەتی دەرەوەی نوێی پوتین، ئەمریکا وەک گەورەترین هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی ڕووسیا نیشان دەدات
کرێملین سیاسەتێکی نوێی دەرەوەی گرتەبەر، کە ئەمریکای وەک هەڕەشەی سەرەکی بۆ سەر ئاسایشی ڕووسیا دادەنێت، ئەمەش لەلایەن ڕۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمزەوە بڵاوکراوەتەوە،
دوێنێ رۆژی هەینی، 2023/03/31 ڤلادیمێر پوتین بە ئەنجومەنی ئاسایشی خۆی ڕاگەیاند، ئەم نوێژەنکردنەوەیە لە بووچەنەکاندا، کاریگەریی و ڕەنگدانەوەی "گۆڕانکارییە ڕیشەییەکانی جیهانی دەرەوە"ەدایە، کە لە کۆبوونەوەکەدا، وەزیری دەرەوەی روسیا، سێرگی لاڤرۆڤ، ئاماژەی بەوەشکرد، ڕووسیا ڕووبەڕووی "مەترسی بەرەو روو" بووەتەوە لەلایەن دەوڵەتانی دوژمنکارانەوە،
هەروەها ئەوەیان ئاشکرا کرد، کەبە وتەی ئەندرێی کۆلێسنیکۆڤ، شرۆڤەکاری سیاسی (چین، هیندستان، ئێران، تورکیا، سعودیە و میسر ) کرێملین وەک دۆست و هاوپەیمانی گرنگ دەبینن.
- پوتین هەروەک ستالین، جیهان بە دابەشکراو دەبینێت بەسەر کایەکانی کاریگەریدا، کە زلهێزەکانی جیهان کێبڕکێ دەکەن بۆ کۆکردنەوەی هاوپەیمانان، ئەو دەڵێت،
سیاسەتی دەرەوەی نوێی پوتین ئەمریکا وەک گەورەترین هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی ڕووسیا نیشان دەدات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست