کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئاگاداریی سپای پاسدارانی ئێران بە بەرپرسانی باشووری کوردستان!

Wednesday, 08/09/2021, 1:00


فەرماندەی هێزەکانی زەوینیی سپای پاسداران لە بارەی دژ بەرانی چەکداری دژی کۆماری ئیسلامی (مەبەست حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانە لەناو کەمپەکاندا لە باشووری کوردستان) لە کوردستانی عێراق هۆشداریی داوەتە بەرپرسانی هەرێم،هەروەها لە دانیشتوانی ئەو ناوچانەشی ویستووە کە خۆیان لە دەوروبەری ئەوهێزە چەکدارانە دوور رابگرن.
محەممەد پاکپور،فەرماندەی هێزەکانی زەوینی سپای پاسداران کاتی لە سەردانیکردن لە بنکە و بارەگاکانی نیزامی باکور و رۆژئاوای ئێران لە بارەی جموجۆڵەکانی دژبەرانی کۆماری ئیسلامی، هۆشداریی دەدا بە خەڵكی ناوچەکە و دەڵێ: بەردەوامیی ئەو بارودۆخە قەبوڵ ناکرێ وسپای پاسداران جوابی پێویستیان دەداتەوە. (و: مەبەستی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانە )
ئەو فەرماندەیە دەڵێ: بە سرنجدان بە بارودۆخی ناوچەکە و پێدانی جوابێکی سەرکوتگەرانە و تووندی کۆماری ئیسلامی بە گرروپە تێڕۆریستیەکانی (ئەو فەرماندەیە دەستەواژەی تڕۆریست بەکار دێنێ) گرێدراوی دوژمنی سوێندخواردوی شۆڕش ونیزامی کۆماری ئیسلامی کە لە هەرێمی باشووری کوردستان جێگایان بۆ خۆیان خۆش کردوە.
داوا لە دانیشتوانی ئەو ناوچانە دەکەین کە خۆیان لە نزیک بنکە و بارەگاکانی ئەو تیرۆریستانە (ئەو فەرماندەیە وشەی تیرۆریست بەکار دێنێ) بە دوور رابگرن.تا زیانیان پێ نەگا.هەروەها دەڵێ، چەند گرووپ لە دژبەرانی کە چەکدارن دژی ئێڕان لە هەرێمی کوردستانی عێڕاق بنکە و بارەگایان هەیە، لەو ساڵانەی دواییدا پێکدادان لە نێوان ئەوان و کۆماری ئیسلامی چەند جاڕێک هاتۆتەئاراوە و هێزەکانی ئێرانیش چەند جارێک بە موشەکباران جوابیان داونەتەوە.
هەواڵگەریی فارس، کە نزیکە لە دامودەزگاکانی نیزامی وئەمنییەتی لە بابەتێکدا لە بارەی جموجۆڵە نوێیەکانی دژ بەرانی چەکدار لە ناوچە سنووریەکانی باکور و رۆژئاوای ئێران لە زاری محەممەد پاکپور دەنوسێ کە دژبەرە چەکدارەکان ساڵهای جوغڕافیای هەرێمی کوردستانیان تێكداوە و ئەمنییەت و ئەهوەنیی ناوچە سنووریەکانی کۆماری ئیسلامیان تێکداوە  وئازاریان بە خەڵكی ناوچەکە گەیاندووە.
بۆیە لە سەر ئەو بابەتە ئاگادارکردنەوەی تایبەتیان داوە بە بەرپرسانی دەوڵەتی عێڕاق و بەرپرسانی دەسەڵاتداری هەرێمی باشوووری کوردستان.

سەرچاوە: بی،بی،سی.

وەرگێڕان بۆ زمانی کوردی: ستافی کوردستانپۆست.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە