کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


زانیاری نوێ لەسەر ریفراندۆمەکەی بارزانی

Wednesday, 06/01/2021, 20:04


ئیهۆد یعری پسپۆڕی سیاسی كاروباری كوردی له‌ ئیسرائیل له‌ به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنی دا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ٢ی ئیسرائیل شرۆڤه‌ و زانیاری نه‌بیستراوی له‌سه‌ر ریفراندۆمی ٢٥ی سێپته‌مبه‌ری ٢٠١٧ باس كردوو ده‌ڵێ .
بارزانی له‌سه‌ر داوای توركیا و به‌تایبه‌ت ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان ریفراندۆمی ٢٥ی٩ی ئه‌نجام دا". هۆكاری ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ بوو "توركیا نه‌یده‌ویست شاری كه‌ركوك به‌ هه‌موو توانا نه‌وتی و بایه‌خه‌ مێژوویی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌ی بۆ كورد بخرێته‌ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ سلێمانی، كه‌ توركیا به‌ دۆستی پارتی كرێكارانی كوردستانی ده‌بینێت".
پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌م پرۆژه‌یه‌ی توركیای به‌ خێرایی كڕی. پارتی ده‌یزانی ئه‌گه‌ر به‌ پشتیوانیی پرۆژه‌یه‌كی له‌م جۆره‌ نه‌بێت، هه‌رگیز ناتوانێت كه‌ركوك و ٪٥١ی خاكی كوردستان كه‌ دوای شكستی داعش كه‌وتبوونه‌ ده‌ست هێزه‌ كوردییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، له‌ ده‌ست یه‌كێتیی ده‌ربهێنێت.
باشترین رێگه‌ بۆ پارتی، ئه‌نجامدانی ریفراندۆم بوو له‌ كه‌ركوك و ده‌رهێنانی بوو له‌ ده‌ست یه‌كێتیی. بۆ جێ به‌جێ كردنی ئه‌م پیلانه‌ش، كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی نێوان پارتی و توركیا و پارێزگاری پێشووی كه‌ركوك له‌ ئه‌نكه‌ره‌ و هه‌ولێر و ئه‌ڵمانیا به‌ڕێوه‌ چوو. د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم له‌ دوای گڵۆپی سه‌وزی پارتی پێی داگرت كه‌ ریفراندۆم له‌ كه‌ركوك به‌ڕێوه‌ بچێت.

بەو ریفراندۆمەی مەسعود خەونی دەوڵەتی کوردی دواکەوت!

ئیهۆد یعری ده‌ڵێت، به‌ پێی زانیاریه‌كانی من ئیسرائیل نیگه‌ران بوو له‌م حساباته‌ گوماناوییه‌ی پارتی. ئیسرائیل به‌ ره‌سمی و ئاشكرا داوایان له‌ مه‌سعود بارزانی كرد ریفراندۆم ئه‌نجام نه‌دات چونكه‌ ده‌بێته‌ شكست بۆ مەسەلەی كورد، به‌ڵام بارزانی له‌ ژێر گوشاری توركیا و به‌ ئامانجی دوور خستنه‌وه‌ی یه‌كێتیی له‌ كه‌ركوك گوێی له‌ ئیسرائیل نه‌گرت. چونكه‌ كه‌ركوك له‌ ساڵی ٢٠١٤ه‌وه‌ كه‌وتبووه‌ ده‌ست كورد و وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان نه‌وته‌كه‌ی بردبوو. به‌ڵام خه‌ڵكی كه‌ركوك لای یه‌كێتیی بوون و پارتی هیچ پێگه‌ و رۆڵێكی نه‌بوو تیایدا. ئه‌گه‌ر ریفراندۆم نه‌كرایه‌، یه‌ك گرتنی (كه‌ركوك و سلێمانی) و شوێنه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتی ، ده‌بوو به‌ كاره‌ساتێكی سیاسی گه‌وره‌ بۆ پارتی و باڵانسی هێز له‌ كوردستان زۆر به‌ زیانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ده‌شكایه‌وه‌.
ئیهۆد یعری ده‌ڵێت: مه‌سعود بارزانی دوای ئه‌وه‌ی ریفراندۆمی كرد (سه‌ربه‌خۆیی كوردستانی) بیر چۆوه‌. ئه‌مه‌یش گه‌وره‌ترین خۆچه‌ماندنه‌ له‌ مێژووی سیاسی كورددا. ئه‌گه‌ر بارزانی حه‌زی ده‌كرد له‌به‌رده‌م دوژمن خۆنه‌چه‌مێنێت، رۆژی ریفراندۆم به‌ خه‌ڵكی نه‌ده‌گوت ریفراندۆم بۆ (سه‌ربه‌خۆیی نییه‌) و ته‌نها هه‌وڵێك بووه‌ بۆ زانینی رای خه‌ڵك له‌سه‌ر حه‌زیان بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان !

ئه‌م گوتاره‌ی بارزانی له‌لایه‌ن مه‌سرور بارزانی كوڕیه‌وه‌ له‌ رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست دووپات كرایه‌وه‌. مه‌سرور بارزانی كه‌ ئێستا سه‌رۆكی حكومه‌ته‌ له‌ و وتاره‌دا وتی ریفراندۆم ته‌نها راپرسییه‌ك بووه‌ و هیچ قووه‌تێكی (قانونی) نییه‌ كه‌ بتوانێت سه‌ربه‌خۆیی بۆ خه‌ڵكی كوردستان به‌ ده‌ست بهێنێت!
هه‌ر له‌ رۆژی ریفراندۆم دا كه‌ خه‌ڵكی كوردستان پۆل پۆل بۆ ده‌نگدان بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌چوون بۆ ده‌نگدان ، نه‌چیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌ ئاڵایه‌كی عێراقه‌وه‌ له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسی دا ده‌ركه‌وت و وتی ئێمه‌ (به‌شێكین له‌ عێراق) و ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی نییه‌!

پارتی زۆر به‌ خێرایی و خراپیی خۆی چه‌ماند

به‌ڵام ئه‌و چه‌مانده‌وه‌یه‌ی به‌سه‌ر خه‌ڵك و لایه‌نی تریشدا هێنا و ئێستا پارتی وه‌كو ٣١ی ئاب، به‌ شانازییه‌وه‌ باسی كاره‌ساته‌كانی دوای ریفراندۆم ده‌كات كه‌ به‌سه‌ر گه‌لی كورد و قه‌زییه‌ی كوردیدا هێناونی. ‌ دوای ئه‌م هه‌موو ساڵه‌ی‌ پشتیوانیی ئیسرائیل بۆ كورد، بارزانی نه‌یتوانی عه‌قڵییه‌تی شه‌ڕی ناوخۆ و خۆخۆڕی و گه‌نده‌ڵی تێ په‌ڕێنێت و كار بۆ دروست كردنی ده‌وڵه‌تی كوردستان بكات. به‌مه‌یش " سه‌رده‌می وه‌به‌رهێنانی ئیسرائیل بۆ دروستكردنی ده‌وڵه‌تی كوردی كۆتایی هات".
رۆژانی پێش ریفراندۆم كه‌سێك به‌ ناوی سه‌رۆ قادر كه‌ كه‌سی نزیك و ئاگاداره‌ له‌ بارزانی به‌ناوی ئیسرائیله‌وه‌ پروپاگه‌نده‌ی بڵاو ده‌كرده‌وه‌. له‌ تۆمارێكی ڤیدیۆیی دا كه‌ چاوپێكه‌وتنی ناوبراوه‌ له‌گه‌ڵ كه‌ناڵێكی ته‌له‌فزیۆنی، سه‌رۆ قادر ده‌ڵێ ئیسرائیل پشتیوانیی ته‌واو له‌ ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی ده‌كات و سێ پارچه‌ی كوردستان به‌یه‌كه‌وه‌ سه‌ربه‌خۆ ده‌بن و ئه‌گه‌ر توركیا دژ بێت ئه‌وا ئیسرائیل و سعودییه‌ توركیا دابه‌ش ده‌كه‌ن.
به‌ڵام ئه‌م پروپاگه‌ندانه‌‌ درۆن و هیچ ڕاستیه‌كی تێدا نەبوو،‌ چونكه‌ ئێستا پارتی دیموكراتی كوردستان هیچی نه‌ماوه‌ جگه‌ له‌وه‌ی بووه‌ به‌ پێش له‌شكری سوپای توركیا بۆ داگیركردنی شاخ و چیا و ده‌شته‌كانی كوردستان و سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ی بارزانی له‌ ریفراندۆم دا، نه‌ك كوردستانی سه‌ربه‌خۆ نه‌كرد، به‌ڵكو كردی به‌ ناوچه‌یه‌كی داگیركراوی ژێر پۆستاڵی جه‌ندرمه‌ی توركیا.
هه‌روه‌ها ئیهۆد یعری ده‌ڵێت :-‌ هێشتا پارتی شه‌ڕی ناو سۆشیاڵ میدیا ده‌كات وه‌كو شه‌ڕی ناوخۆ به‌رامبه‌ر حزب و لایه‌ن و كه‌سایه‌تییه‌كانی تر . له‌ سۆشیاڵ میدیا و له‌ ساڵیادی ریفراندۆم دا ئه‌و ده‌نگه‌ به‌ ته‌واوی ده‌بیسترێت كه‌ نه‌وه‌ی نوێی كوردستان داوا ده‌كه‌ن بارزانی و لیژنه‌ی باڵای ریفراندۆم به‌ تۆمه‌تی زیان گه‌یاندن به‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌ باڵاكانی گه‌لی كوردستان دادگایی بكرێن.
 

تێبینی: 

1- زۆربەی ئەو زانیارییانە کە ئیهۆد یعری پسپۆڕی سیاسی كاروباری كوردی له‌ ئیسرائیل، پێشتر لەم نووسینەی خوارەوەدا باسکراوە:
2- ئەو بابەتە لە فەیسبوکەوە وەرگیراوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە