ڕاپۆرتێکی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە هەولێر، باس لە ڕوخانی کابینەکەی مەسرور دەکات
Saturday, 23/05/2020, 14:14
سەرچاوەیەکی نزیک بە هەواڵ و رووداوەکانی باشووری کوردستان، ئەم زانیارییانەی بە کوردستانپۆست راگەیاندن، کەوا ڕۆژانی کۆتایی هاتنی حکومەتە موفلیسکەی مەسرور بارزانی دەقەو سەعاتی بۆ دەژمێردرێت.
-----------------
زانیارییەکان ئەوەمان پێدەڵێن کە سەرەتای یەکەم هەفتەی دوای جەژنی ڕەمەزان قۆناغێکی نوێی سیاسی لەهەرێمی کوردستان دەستپێدەکات.
ئەو هەڵمەتە نیشتیمانییەی کە وابڕیارە یەکشەممە ٢٠٢٠/٥/٣١ تاوبگرێت و کۆتایی بەسیستمی حوکمڕانییە شکستخواردووەکەی هەولێر بهێنێت، بەهەزاران گەنج لەشارو شارۆچکانی هەرێمەوە خۆیان بۆ ئامادەکردووەو بەوتەی ڕێکخەرانی هەڵمەتەکەش، جگە لە پارتی زۆرینەی هێزەکوردستانییەکان چونەتە بەرەی گەل بۆ کۆتایی هێنان بەڕژێمی بنەماڵەیەک، کە وەک چەتەو مافیا دەستیان بەسەر داهات و سامانی هەرمێدا گرتووە.
سەرچاوەیەکی سیاسی ئامۆژگاری مەسرور بارزانی دەکات، بە خێرایی دەستلەکر بکێشێتەوەو دەوای هەڵبژاردنی پێشوەخت بکات، بەرلەوەی بورکانی توڕەیی خەڵک تاج وعەرشی شاهانەیان بسوتێنێت.
سەرچاوەکە زانیاری ئەوەشی ئاشکراکردووە، هیچ هێزێکی کوردستانی ناتوانێت لەبەردەم شۆڕشی ئەمجارەدا خۆڕاگر بێت و ڕوبەڕوی توڕەیی خەڵک ببێتەوە.
سەچاوەکە دەڵێت، قۆناغێکی نوێی سیاسی بەڕوەیە و هەرلایەنێکیش ئەمجارە دەستی سور ببێت بە خوێنی یەک کەس ، تیرەکە ئاڕاستەی ئەو دەبێت و ڕەحمیش بە مانەوەی ناکات.
لەبەشی کۆتایی سەرنجەکانی ئەو سەرچاوە سیاسییەدا هاتووە، مەسرور بارزانی مرۆڤێکی بێزراوە و شیاوی سەرۆکایەتی کابینەی حکومی نییە، ئەم زانیارییە پاڵپشتی ئەقلیمی لەسەرە و بەپێی ڕاپۆرتێکی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە هەولێر، هۆشداری دراوەتە واشنتۆن کە نیگەرانی خەڵک لە سیستمی حوکمڕنی هەرێم گەیشتووەتە ترۆپکی توڕەیی و لایەنە سیاسییەکانیش لە خراپترین پەیوەندی سیاسیدان و ئەگەری پشێوییەکی مەترسیدار بونی هەیە.
لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەکراوە مەسرور بارزانی خراپ دەسەڵات بەکار دەهێنێت و مەسعود بارزانیش پشتیوانی دەکات.
سەچاوەکە دەڵێت، نیگەرانیەکانی باڵوێزی ئەمریکا دەرخەری شکستی کابینەکەی مەسرور بارزانی نیشاندەدات و گومانیش لەوەدا نەماوە کە ئەمریکا نایەوێت لەگەڵ ئەم حکومەتە بەردەوام بێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست