چه‌ته‌کانی ده‌سته‌ڵاتی باشوور بۆ سەرانەسەندن رێگایەکی دیکەیان دۆزیوەتەوە
Sunday, 01/12/2019, 16:34
ماوەیەکە کوڕ و منداڵ و پیاوەکانی بەرپرسەکان رێگایەکی دیکەیان دۆزیوەتەوە بۆ ئەوەی خەڵکی کوردستان زیاتر بڕووتێننەوە، ئەویش دروستکردنی کۆمپانیای پاسەوانییە، (Security) کە بە جامی رەشەوە دەچنە سەر کۆمپانیا و کارگە بچووکەکان و خاوه‌ن کاره‌کانی وه‌ک کومپانیای دروستکردنی بلۆک و شتوومه‌کی بیناو کاڵای تر، هەروەها کارگەی دروستکردنی خوارده‌مه‌نی، پێشنیاریان بۆ دەکەن کە بۆ پاراستنی ژیانی خۆیان و ئەو شوێنەکەیان چاکترە پاسەوان رابگرن، ئەمەش لە رێگای ئەمانەوە کە پاریزگاریان لێبکەن، هەر کەسێک رازی نەبێت، له شه‌ودا ئه‌م چه‌تانه‌ی یه‌کێتی به سه‌یاره‌ی جامڕه‌ش خۆیان ده‌که‌ن به‌ناو ئه‌و کومپانیانه‌دا و ده‌که‌ونه ته‌قه‌کردن له ئامێر و مه‌کینه‌کان و ده‌یانشکێنن تا ناچاریان بکه‌ن بۆ بەیانی پاسه‌وانی تایبه‌ت له‌وان بگرن به‌کرێ.
لەو بارەیەوە کوردستانپۆست بەدواچوونی کرد بۆمان دەرکەوت، کە ئەو کومپانیانه‌ی کاری پاسه‌وانی تایبه‌ت دەکەن هەموویان سه‌ر به چه‌ته‌کانی یه‌کێتی و کوڕی لێپرسراوه‌کانن، داوادەکەن، کە دەبێت لەم کۆمپانیایەی خۆیان پاسەوان بگرن و مانگانە پارەیان بدەنێت، ئەمەش رێک لەو سەردەمە رەشەی ئەمەریکا دەچێت کە کە تاساڵانی 1960سەکانیش مافیا باڵادەست بوو، هەر شەقامەی و گەڕەکێک بە دەست گروپێکەوە بوو سەرانەیان لە دوکاندار و چێشتخانە و هەموو ئەو شوێنانە دەسەند، جیاوازی ئەمەی سلێمانی لەوەدایە ، کە ئەمان شارێکیان بەدەستەوەیە و پارتەکانی بنەماڵەی تالەبانی و کوڕی بەرپرسەکان بەو کارە هەڵدەستن.
شایانی باسە ئاسایش و دەزگای دژە تیرۆر، هەروەها دەزگای زانیاریی لە هەموو ئەمە رووداوانە ئاگادارە و بێدەنگن، چونکە خۆیان لە ژێرەوە دەستیان تێیدا هەیە و دەستکەوتیان تێێدا هەیە.
ئەمڕۆ لە باشوور نە یاسا هەیە، نە حکومەت، نە ژیانی کەس سەلامەتە، چونکە دوو بنه‌ماڵه‌ی چه‌ته و مافیا حوکم ده‌که‌ن و ئیتر ئه‌وه‌ی نزیک بێت له‌م دوو بنه‌ماڵه خائیین و چه‌ته‌یه‌وه به‌ئاره‌زووی خۆیان سه‌رانه له خه‌ڵک ده‌سێنن و هه‌ڕه‌شه له خه‌ڵک ده‌که‌ن چونکه ده‌زانن که‌س نییه لێپرسنه‌وه له‌گه‌ڵیاندا بکه‌ن.
ئێستا جگه له سه‌رانی هه‌ردوو بنه‌ماڵه ، هه‌رچی لێپرسراو و کوڕ و نه‌وه‌کانیان و خزموکه‌سوکاره‌کنیان که‌وتوونه‌ته گیان و بژێووی ئه‌و خه‌ڵکه و به‌ئاره‌زووی خۆیان سه‌رانه و هه‌ڕه‌شه له خه‌ڵک ده‌که‌ن.
پەیامنێری کوردستانپۆست (سلێمانی)
تێبینی ئەم وێنانەی کە لێرەدا بڵاوکراوەتەوە، یەکێکە لە دەیان کۆمپانیای هاوشێوە کە لە سلێمانی سەدان هەڵداوە، لە زوونی زەردیش بە هەمان شێوە لەو جۆرە کۆمپانیانە بوونی٦ان هەیە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست