كوژراوەكانی هەولێر ئەندامی میت بوون نەك كارمەندی قونسوڵخانە
Friday, 19/07/2019, 12:18
زانیاریی نوێ لەسەر کوشتنی ئەو تورکەی قونسوڵخانەی تورکیا لە هەولێر
سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو لە نێو دەزگای پاراستنی پارتیی لە هەولێر پێیراگەیاندین، کە ئەو كەسەی كوژراوە گوایە جێگری قونسوڵخانەی تورکیایە لە هەولێر، ئەمە راست نییە، بەڵکو ئەندامێكی باڵای میتە بۆ کۆکردنەوەی زانیاریی لەسەر ناوچەی سۆران و دیانە هاتۆتە هەولێر. لەگەڵ چەند خزمێکی ئازاد جوندیانی لەو رێستۆرانە یەکیان بینیوە، تا زانیارییان لێوەربگرێت، هەڵبەت لەسەر ئیقامەی كەسی كوژراو بە توركی ئەمە نووسراوە: (muavin konsols) واتە جێگری قونسوڵ، ئەمەش پێناسەی هەموو كارمەندێكی میتە، کە دێنە باشوور وەکو کەسێکی دبلۆماسی دەناسرێن، نەک وەکو کارمەندێکی میت، ئەوەش بۆ شاردەنەوەی کەسێتیان، تا ئازادانە وەکو میت كار بکەن و زانیاریی کۆبکەنەوە. هەردوو خزمەكەی ئازاد جوندیانیش سەرچاوەی زانیاریی میتی توركیا بوون و پەیوەندی راستەوخۆیان بە كەسی كوژراوە هەبووە. جگە لەمە ماوەیەکیشە ئازاد جوندیانی پەیوەندیی بە میتی تورکیاوە هەیە و پەیمانی کارکردنی پێداون، هەرچی زانیارییە لە رێگای کەسوکار و خزمەکانییەوە رادەستی میتی تورک دەکات.
سەرچاوەکە دەڵێت هێرشی ئەم دوایەی فرۆكەكانی توركیا و شەهید بوونی گەریلاكان لە بناری قەندیل لە ڕێگای ئەم تۆڕەی جوندیانیەوە بووە.
لە لایەكی دیکەشەوە هەر ئەو سەرچاوەیە دەڵێت: ئەو ئەندامەی میت ئاگاداری رێکەوتنی نەوتی ئۆردوگان و نێچیرە! کوشتنەکەش نازانرێت ئایا پێشوەخت خۆیان پلانیان بۆ داناوە، یان رێکەوت بووە و بەو شێوەیە شکاوەتەوە، بۆیە نازانرێت ئایا خودی ئەردۆگانیش لە كوشتنە تێوەگلاوە، یان هەر كێشەی نێوان مەسرور و نێچیرە!، چونكە تا ئێستا كەسی بەرامبەر دیار نییە، مەتین دلۆڤان بارزانییش کە خودی بکوژەکەیە نازانرێت لەگەڵ كێ بەشەر هاتووە، بۆیە ئیستا بنەماڵەی بارزانی بۆ کەسێک دەگەڕێن کە لە مەتین بچێت و بڵێن گوایە ئەو ئەم کارەی کردووە. مەتینیش لەو بارەیەوە روونکردنەوەیەکی داوە و پیاوەکانی بنەماڵەی بارزانیش دەڵێن، شێخ مەتین جگە لە کتێب گرتن بەدەستەوە، نازانێت دەمانچە بە دەستی بگرێت.
لە کۆتاییدا كەسانی كوژراو هەمووی سەر بە گروپی میت و خزمە خۆفرۆشەكانی ئازد جوندیانین. رۆژانی داهاتوو زیاتر ڕوون دەبێتەوە، چونکە ئەو کەیسە لە دەست دەزگای پاراستن چۆتە دەرێ، خودی مەسعود و مەسروری کوڕی رۆڵی تێدا دەبینن، ناهێڵن کەس ئاگاداری وردەکاری بێت.
کوژراوەکان:
پیاوە باڵاکەی میت بە ناوی (عوسمان کۆسە).
دوو کوژراوەکەی دیکەش ناویان (نەریمان عوسمان) و (بەشدار رەمەزان).
لە خوارەوە دوو کۆمێنتاری فەیسبوک، لەگەڵ گێڕانەوەی هەواڵەکە لە کەناڵی رووداو، بە دیوێکی تردا
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست