کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نێچیرەوان و ئەردوغان دانیشتنی پشت پەردەیان ڕێککەوتن بووە دژی پی کەی کەی

Sunday, 23/06/2019, 9:49


لە میدیا تورکییەکانەوە هاتووە کە:
ڕۆژی هەینی ڕابردوو نێجیرەوان بارزانی سەردانی ئەردوغانی کرد و دانیشتنێکی دووقۆڵیان لەپشت پەردەوە ئەنجام دا. لە دانیشتنەکدا ئەردوغان و نێچیرەوان بارزانی جگە لە باسی بازرگانی نێوان هەرێم و تورکیا باسی پەکەکەش کراوە. نێچیرەوان بارزانی گوتویەتی:" ئێمە پەیوەندییکی مێژوویمان لەگەڵ تورکیادا هەیە و ئەو وڵاتە لە کاتە سەختەکاندا زۆر یارمەتی کوردی داوە بەڵام پەکەکە گرفتی بۆ دروست کردوین، هەروها کاتێک کە هاتۆتە سەر باسی پەکەکە لە سەنجار و مەخمور بارزانی گوتویەتی: "ئێمە دژی ئەوەیەن کە خاکی ئێمە دژ بە تورکیا بەکاربهێنرێت و لەسەر ئەو هەڵوێستەشمان بەردەوام دەبین، ئێمە دەزانین کە هۆی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان بۆ ناوچەکە لەبەرئەوەیە کە پەکەکە لەو ناوچانەدا هەن. پەکەکە گرفتی مەزنی خوڵقاندەوە و بۆتە هۆی ئەوەی کە ٠٠٥گوند لەو ناوچانەدا چۆڵ بکرێت".

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە