کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کێ ڕاست دەڵێت شۆڕش حاجی یان فازیل میرانی؟

Friday, 10/05/2019, 5:32


شۆڕش حاجی دەڵێت بەڵێنمان لە پارتی  وەرگرتوە کە دەسەڵاتی هێزە چەکدارەکان لای جێگرەکەی ئەوان دەبێت بەڵام فازیل میرانی دەڵیت وا نییە!
ڕێککەوتنی کۆمەڵێک لە سەرانی گۆڕان لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پێکهێنانی حکومەتی مەسرور بارزانی، بۆتە سەرچاوەیەک کە ئەندامانی هەر دوو پارت لێدوانی دژ بەیەک دەربارەی ڕێککەوتنەکان دەدەن!
شۆڕش حاجی ئەندامی خانەی ڕاپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ دەنگی ئەمریکا ڕایگەیاند کە پارتی بەڵێنی بە ئەوان داوە کە دەسەڵاتی هێزی چەکداری هەرێم لای جێگری ئەوان دەبێت، بەڵام فازیل میرانی لە وتووێژێك لەگەڵ هەمان ڕادیۆ ئەوەی ڕەتکردەوە و دەڵێت: "دەسەڵاتی هێزی چەکدار تەنیا لای سەڕۆکی هەرێم دەبێت کە ئەویش نێچیرەوان بارزانییە و ئەو کارەکان بۆ هەردوو جێگری گۆران و یەکێتی دەستنیشان دەکات".
شایەنی باسە لە پەرلەمانی کوردستان نوێنەرانی گۆڕان دەنگیان دا بە :
یەکەم: سەڕۆکی هەرێم مەرج نییە بڕوانامەی هەبێت، جەلال محەمەد ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان لەهەمان ڕادیۆدا  گوتی:  مه‌رجی بونی بڕوانامە  بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم لەسەر بنەمای ڕێکەوتنێکی سیاسی حیزبی نێوان بزوتنەوەی گۆڕان و پارتی دیموکراتی کوردستان بوو".
دووەم: سەڕۆکی هەرێم دەست لە کاری حزبی نەکێشێتەوە.
سێیەم: هێزی چەکداری هەرێم لەژێر ئەمری سەڕۆکی هەرێم دەمێنیتەوە و دەسەڵاتەکانی سەڕۆکی هەرێم وەک زەمانی مەسعود بارزانی دەبێت. تەنیا شتێک گۆڕا بێت ئەوەیە کە سەڕۆکی هەرێم لە نێو پەرلەمان هەڵدەبژێردرێت، بەڵام ڕوونە لە ئێستاوە کە سەڕۆکی هەرێم نێچیرەوان بارزانییە پێش دانیشتنی پەرلەمان دەستنیشان کراوە.
شایەنی باسە، یوسف محەمەد سەڕۆکی پەرلەمانی دەرکراوی پێشووی گۆڕان، لە میدیاکاندا چەند جارێک دووپاتی دەکردەوە کە سەڕۆکی هەرێم بڕوانامەی نییە کە ئەمە گونجاو نییە بۆ ئەو پۆستە. سەرانی گۆڕان لە نێو خەڵکدا پروپاگەندەی ئەوەیان دەکرد کە دەسەڵاتەکانی سەڕۆکی هەرێم وەک جارن نامێنێت و هەروها دەسەڵاتی هێزی چەکدار وەک ئەوەی شۆڕش حاجی ئاماژەی پێداوە لای جێگرەکەی ئەوان دەبێت بەڵام فازیل میرانی ئەو هەواڵەی  ڕەتکردەوە و دەڵێت: ئەو دەسەڵاتە تەنیا بۆ نیچیرەوان بارزانییە و هەر ئەویش کارەکانی هەر دوو جێگر دیاریدەکات. 


سەرچاوەکان:

https://www.dengiamerika.com/a/kurdistan/4905274.html

https://www.dengiamerika.com/a/kurdistan/4910104.html

https://www.dengiamerika.com/a/kurdistan/4908510.html



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە