ئینتەرپۆل فەرمانی گرتن و لێکۆڵینەوە بۆ کۆسرەت رەسوڵ دەردەکات
Tuesday, 29/01/2019, 15:22
پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پۆلیسی دانیمارکی فەرمانی گرتن و لێکۆڵینەوەی بۆ کۆسرەت رەسوڵ دەرکرد، ئەویش لەسەر داوایەک کە د. بەختیار ئەمین داوای یاسایی لەلای پۆلیس لەسەر کۆسرەت تۆمارکرد، لە داوای دەستگیرکردنەکەدا واهاتووە، کە کۆسرەت رەسوڵ خەریکی فرۆشتنی دەرمانی ئێکسپایەرە و هەوڵی کوشتنی د. بەختیار ئەمینی داوە، هەروەها کۆپییەکی ئەو ڤیدیۆیە لەلایەن پۆلیسی دانمارکییەوە نێردراوە بۆ پۆلیسی ئینتەرپۆل، وەک لە راپۆرەکەی پۆلیسدا هاتووە، هەر لەبەر ئەمەش بووە کەوا د. بەختیار لە ترسی سەلامەتی گیانی خۆی بە ناچاریی عێراقی بەجێهێشتووە.
شایانی باسە کەوا ئەمڕۆ ٠١/٢٩/ ٢٠١٩، د. بەختیار داوایەکی یاسایی لە پۆلیسخانەی شاری کۆپنهاگنی (دانیمارک) لە دژی کۆسرەت تۆمار کرد، دوای ئەوەی وتەکانیان وەرگرت، داواکە نێردرا بۆ داواکاری گشتی و داواکری گشتیش وەکو ئەرکێکی یاسایی خۆی، کە د. بەختیار هاوڵاتییەکی دانیمارکییە، داواکەیان زۆر بە جیدی وەرگرت و کاری لەسەر دەکات، پاش لێکۆڵینەوە، ئەگەر داواکراو (کۆسرەت رەسوڵ) خۆی بە پۆلیسی دانماری نەناسێنێت، ئەوا داواکاری گشتی فەرمانی دەستگیرکردنەکەی دەنێردرێت بۆ ئینتەرپۆل و لەو کاتەشدا دەبێت ئینتەرپۆلی عێراقی هەڵبستێت بە دەستگیرکردنی کۆسرەت و تەسلیمکردنی بە پۆلیسی دانمارکی.. بەو بۆنەیەوە د. بەختیار خۆی پێی راگەیاندین، کەوا لەو بارەیەوە ئینتەرپۆل ئاگادارکراوەتەوە، کەوا پۆلیسی دانیمارکی پۆلیسی ئینتەرنێتی لەو بارەیەوە ئاگادارکردۆتەوە و لە چەند رۆژی داهاتوودا فەرمانەکە لە رێگای لێکۆڵەرەوەی گشتی بە فەرمی دەنێردرێت بۆ ئینتەرپۆل و دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە .
تێبینی: ئەو وێنەیە، کۆپی لاپەڕەی یەکەمی داواکەیە:
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست