پارتیی و پاراستن بە نیازن دەستگیرکراوەکانی شیلادزێ تەسلیم بە تورکیا بکەن
Monday, 28/01/2019, 18:56
پێش کەمێک لە رێگای پەیوەندییەکی تەلەفونییەوە، بە پەلە لە هەولێرەوە ئەم هەواڵەی خوارەوە بە کوردستانپۆست راگەیەندرا:
دوای رووداوی هێرشی جەماوەری دانیشتوانی شیلادزێ بۆ سەر بارەگا و سەربازگەکانی تورکیا، کە بە دوایدا فڕۆکەکانی تورکیا چەند هاوڵاتییەکی ئەو ناوەیان دایە بە گوللە و کوشتیانن، هەروەها لەسەر داوای تورکیا هێزەکانی پاراستن و پارتیی، هاتن و دەستیان کرد بە رەشبگیریی و لیدانی دانیشتووەکانی. سەرچاوەکە بە تەلەفون پێی راگەیادنین کەوا ژمارەی گیراوەکان چوار پێنج کەس نیین وەکو راگەیاندنەکانی سەر بە پارتیی بڵاویان کردۆتەوە، بەڵکو نزیکەی (500) لە هاوڵاتی ئەو ناوە و لە گەنج و خەڵکی ناڕازی گیراون. هەروەها تورکیا داوای رادەستکردنی ئەو کەسانەی کردووە، کە لەناو ڤیدیۆکاندا وێنەیان هاتووە تا دادگاییان بکات. ئیستا دەزگای پاراستن و میت پێکەوە سەرقاڵی ئەو کارەن، پارتیی بە نیازە تەسلیمی تورکیایان بکات.
سەرچاوەکە داوای لێکردنین کە ئەو هەواڵە وەکو زانیاریی بڵاوبکەینەوە، داوا لە رێکخراوە مەدەنییە کوردیی و جیهانییەکان بکەین کە بێنە سەر خەت، کە ئەمە جگە لەوەی دەستتێوەردانی حکومەتی تورکیایە بۆ نێو کاروباری عێراق و هەرێم، دیسان خیانەتی بنەماڵەی بارزانییە، کە بێشەرمانە سیخوڕیی بۆ حکومەتێکی دەرەکی دەکات و هیچ قیەم و ئەخالقێکیان نەماوە، بنەماڵەی بارزانی سەرتاپایان دەبێت بدرێنە دادگا، چونکە ئەمە شکاندنی سەروەری خاکی وڵاتێکی دیکەیە کە لەلایەن تورکیاوە پێشێل دەکرێت و بنەماڵەیەکی خائینیش هاریکاریانن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست