هێرۆ تەندروستی ناجێگیرە، شانازیش لە ترسی پاڤێل سلێمانی بەجێهێشت
Monday, 28/01/2019, 17:31
سەرچاوەیەک لە نێو مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، بە پەیامنێری کوردستانپۆستی راگەیاند، کە پاڤێلی کوڕە گەورەی جەلال تالەبانی و شانازی پوری نێوانیان تێکچووە، لە ترساندا شاناز سلێمانی بەجێهێشت و بەرەو ئینگلتەرا گەڕاوەتەوە، هۆکاری ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە پاڤێل پەلاماری داوە و جنێوی پیسی پێداوە، هەروەها هەڕەشەی کوشتنی کردووە، هەروەک لە زمانی یەکێک لە کەسە نزیکەکانی ئەو بنەماڵەیە باسی دەکات، کە شاناز وتوویەتی، پاڤێل مرۆڤێکی نەخۆش و دڕندەیە رەنگە لە کاتی سەرخۆشیی و خواردنی دەرمانەهۆشبەرەکاندا بمکوژێت، چونکە پاڤێل کەسێتی ناجێگیری هەیە و بەردەوام سەرخۆش و بێئاگایە.
باری تەندروستی هێرۆش ناجێگیرە و لە حاڵەتی لەبیرچوونەوە و شێتییدایە
لە لایەکی دیکەوە سەرچاوەیەکی دیکە نزیک بنەماڵەی تالەبانی، ئەو نهێنییەی ئاشکرا کرد، کە باری تەندروستیی هێرۆی برایم ئەحمەدیش جێگیر نییە و ئیستا لە ماڵەوەیە و پاڤێل و قوباد ناهێڵن دیداری کەس بکات، چونکە سەرەرای نەخۆشی شێرپەنجە، مێشکیشی تووشی پوکانەوە بووە ئەم نەخۆشییە وەک نەخۆشی ئالزەهایمەر (
Alzheimer)ە، بەڵام ئەم نەخۆشییە نییە، هەڵسوکەوتی وەکو کەسێکی تەواو نییە، وەکو شێتی لێهاتووە، لەسەر کورسیی جێگا بە خۆی ناگرێت دێت و دەچێت.
سەرچاوەکە دەڵیت: ئیستا هەموو بنەماڵەی تالەبانی لە بارێکی دەروونی خراپدان و هیچیان بەسەر هیچەوە نییە، بەسەر یەکتردا دەتەقنەوە و پەلاماری یەکتر دەدەن، ئەم بەزمەی نێوان پاڤێل و شانازیش لەوێوە سەرچاوەی گرتووە، گوایە شاناز لە هەوڵی ئەوەدا بوو کە جێگای هێرۆ بگرێتەوە و پێگەی خۆی لەناو یەکێتییدا بەهێزتر بکات، بۆیە پاڤێلیش پێیدا تەقیوەتەوە و لە ترساندا شاناز رایکردووە و سلێمانی بەجێ هێشتووە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست