کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هێزەکانی سوریای دیموکرات، قسەکانی ترامپ ڕەت دەکەنەوە و دەڵێن ئێمە نەوتمان نەفڕۆشتۆتە ئیران

Saturday, 05/01/2019, 22:30


لە میدیا عەرەبی و جیهانییەکان هاتووە،
لێپرسراوی پەیوەندییەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات، وەڵامی ترامپ سەڕۆکی ئەمریکای دایەوە و ڕایگەیاند "ئێمە بە هیچ شیوەیەک نەوتمان نەفڕۆشتۆتە ئیران".
شایەنی باسە، چەند ڕۆژێک لەمەوبەر سەڕۆکی ئەمریکا بۆ دۆزینەوەی هۆ  بۆ بڕیاری لە کشانەوەی  هێزەکانی لە سوریا ڕاگەیاند و گوتی "کوردەکان ئەو نەوتە کەمەی هەیانە دەیفڕۆشنە ئیران".
لەو بارەیەوە لێپرسراوی پەیوەندییەکانی هێزی سوریای دیموکرات ڕایگەیاند کە قسەکانی ترامپ ڕاست نییە و دوو هۆکاری گرنگ هەیە کە دەیسەلمێنێت ئێمە نەوت نافڕۆشینە ئیران،
یەکەم، بەهۆی ئەوەی ئێمە سنوورمان بە ئیرانەوە نەبەستراوەتەوە
دووەم،  ئێمە ئەو نەوتەی هەمانە تەنیا هەڵیدەهێنجین  بۆ کار و باری ڕۆژانە و گوزەرانی خەڵک بەکاری دەهێنین، بۆیە ئەم قسەیەی ترامپ  دوورە لە ڕاستی و ڕەتی دەکەینەوە.

ئەوەی پێویستە پەنجەی بۆ درێژ بکرێت ئەوەیە کە ترامپ لە هەمان لێدواندا ڕایگەیاند کە ئەوان ئامادەن پارێزگاری لە کوردانی ڕۆژئاوا بکەن. لە ڕابردوودا لە چەند لێدوانێکدا سەڕۆکی ئەمریکا ترامپ ئەوەشی وتوە کە ئەوان لەگەڵ کوردەکان نێوانیان باشە و هاوپەیمانیەتییەکەیان لەگەڵیاندا جێگەی متمانەیە و کورد شەڕکەری باشن و خەڵکی ناوچەکەن پێویستە پارێزگاریان لێ بکەین.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە