کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئه‌ندامێکی چڤات گوتی " پێشبینی دەکەم مەسرور لە حکومەتدا جدی بێت چونکە لە دەزگای پاراستندا جدی بووهیوادارم هەر وابێت"

Tuesday, 18/12/2018, 12:59


 
لەبەشی کوردی دەنگی ئەمریکادا ئەمڕۆ وتووێژێک  لەگەڵ خەلیل سەرکانی ئەندامی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان ئەنجام درا. لە وەڵامیدا سەبارەت به‌ كاندیده‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكومه‌ت، خەلیل سەرکانی  دووجار تەئکیدی کردەوە و گوتی

" هەریەکە لە نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی" دوو کەسایەتی زۆر جیاوازن ئەوەیان هەر قسەی لەسەر ناکرێت، ئەدای ئیش کردنی هەردوکیان دیاربوو، نێچیرڤان بارزانی کاری ئیداری بوو و "کابرایەکی موجامیل" بوو، بەڵام مەسرور بارزانی بەرپرسی دەزگایەکی ئەمنی بوو داخراوتر بوو و ڕەنگە جدی تر بوبێت لەکارکردن بەڵام پێشبینی دەکەم لە حکومەتیشدا وا جدی بێت چونکە لە دەزگای پاراستن-دا جدی بوو، هەرچەندە ئەو دەزگا ئەمنیانە خەڵک لێیان ڕازی نیە خەڵک دەکوژن و" ئیعدام" دەکرێت خۆ ئەوە هەر لەکوردستان وانیە لەهەموو دنیا ئیشی ئەو دەزگایانە وایە، واتە مەسرور بارزانی توانیبوی بەجدی کار لەو دەزگایە بکات و دەزگاکەی کۆنترۆڵ کردبوو، هیوادارم لەحکومەتیش وا جدی بێت بەڵام ئیتر نازانین با چاوەڕێ بکەین".


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە