Wednesday, 12/12/2018, 13:30
ئەمڕۆ لە دوای کۆبوونەوەی شاندی پارتی لەگەڵ شاندی گۆڕان، چەند لێپرسراوێکی پارتی بە میدیاکانی خۆیان ڕاگەیاند کە گۆڕان بەشداری لە پێکهێنانی حکومەتی هەرێم دەکات بە سەڕۆکایەتی مەسرور بارزانی.
شایەنی باسە، کوردستانپۆست بە پشتبەستن بە سەرچاوەی باوەڕپێکراو لە بەرواری ١٠/٨/٢٠١٨‌دا بڵاویکردەوە کە سەرانی گۆڕان ئامادەن لەگەڵ پارتی و یەکێتی حکومەتی هەرێم دابمەزرێنن، ئەم هەواڵە لەلایەن گردەکەی گۆڕانەوە کەوتە بەر پەلار و توانج و بڵاویان کردەوە کە ئەم هەواڵە بوختانێکی هەڵبەستراوە لەلایەن ناحەزانەوە بە سەرانی گۆڕان دەکرێت!
دەقی ڕاگه‌یه‌نراوی كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی پارتی و گۆڕان
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ١٢/١٢/٢٠١٨ له هه‌ولێر خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆبوونه‌وه و تیایدا چه‌ند بابه‌تێكی هه‌ستیار و گرنگ خرانه به‌ر باس و گفتوگۆ، له‌وانه:
یه‌كه‌م: توندوتۆڵكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كان و ڕێكخستنه‌وه‌یان به گوێره‌ی قۆناغه‌كه، هه‌لومه‌رجی سیاسی و ئابووریی كوردستان و په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كان، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدرال و وڵاتانی ده‌وروبه‌ر كه به شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌م په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه له خزمه‌ت پێشكه‌وتن و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی گه‌ل و نیشتماندا بێت.
دووه‌م: پێكه‌وه هه‌وڵی دروستكردنی یه‌كگوتاریی كوردستان بدرێت بۆ ئه‌و بابه‌تانه‌ی په‌یوه‌ندییان به كه‌ركووك و ناوچه جێناكۆكه‌كانه‌وه هه‌یه و چاره‌سه‌ری دۆخی ئێستا بكرێ به شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ده‌ستوور بگونجێ و مافی هه‌موو لایه‌ك پارێزراو بێت.
سێیه‌م: سه‌باره‌ت به پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌م و ئۆرگانه‌كانی دیكه، گفتوگۆ كرا و بیروڕا گۆڕدرایه‌وه و هه‌ردوولا له‌سه‌ر ئه‌وه كۆك بون كه قۆناغه‌كه و هه‌لومه‌رجه‌كه یه‌كڕیزی و مشوورخۆریی هه‌موو لایه‌كی پێویسته و ده‌بێت به ئاراسته‌ی جددی بۆ باشتركردنی بژێوی ژیانی خه‌ڵكی كوردستان و ڕیفۆرمی پێویست له بواره جیاجیاكاندا بۆ دابینكردنی زیاتری سه‌قامگیری و دڵنیایی و به‌هێزبوونی هه‌رێم بۆ به‌رگه‌گرتنی ته‌حه‌دییه‌كان، هه‌نگاوی گونجاو هه‌ڵێنرێت.
مه‌كتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان
خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان
*******************
ئەمەی خوارەوە لینکی هەواڵەکەی کوردستانپۆستە کە لە ١٠/٨/٢٠١٨‌دا بڵاوکرایەوە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست