کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەمریکا هەڵوێستی بەرامبەر بە ئیران توندتر بووە!

Wednesday, 21/11/2018, 13:50


لە میدیا جهیانییەکان هاتووە، بەشی چاودێری دارایی لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ٢٠/١١/٢٠١٨ دا بە نووسراوێکی  فەرمیی  ڕایگەیاند کە ڕوسیا و ئیران بە ناڕاستەوخۆ هاوکارن لە ناردنی میلیۆنان بەرمیل نەوت و بە سەدان میلیۆن دۆلاری ئەمریکی لە رێگەی ئەسەدەوە بۆ میلیشیا چەکدارەکانی وەک حەماس و حزبوڵا و فەیلەقی قدس.
وەزیری دارایی ئەمریکی ستیڤن منوشین لەو بارەیەوە ڕایگەیاند " ئێمە بە توندی دژ بەو پلانە دەوەستین کە ڕوسیا و ئیران بەکاری دەهێنن. لێپرسراوی بانکی مەرکەزی ئیرانی سیستەمیی دارایی نێودەوڵەتی بۆ مەبەست و بەرژەوەندیی خۆیان بەکاردەهێنێت و ناوی کۆمپانیای تایبەت وەک ئامرازێک بەکاریدەهێنێت بۆ سەرگرتنی ئەو جۆرە پلان وپرۆژە نەوتییانە. ئێمە سزای سەختی ئەو لایەنانە دەدەین کە هاوکاری سەرگرتنی ئەو جۆرە پرۆژانە دەدەن لە دەریاکانەوە بۆ گواستنەوەی نەوت بۆ ڕژێمی ئەسەد، هەروها ئەمریکا باج دەسەپێنیت بەسەر ئیران و ڕوسیا و لایەنی دیکەی کە هاوکاری ڕژێمی ئەسەد و ئیرانن لە گەیاندنی هاوکاری بە میلشیا چەکدارەکان. 
بە درێژایی جەنگی مەدەنی سوریا، ئیران بە بەردەوامیی یارمەتی مادیی و سەربازیی ڕژێمی ئەسەدی داوە، کە لە ئاکامدا ڕژێمی ئەسەد توانیویەتی دژ بە گەلانی سوریا تاوانی مەزن ئەنجام بدات. ڕژێمی ئیران دەستی هەیە لە هاوکاری کردنی ڕێکخراوی حەماس و حزبوڵا کە ئەمریکا بە تیرۆریست لە قەڵەمی داون و کە لە ئەنجامدا بەهێزبوونی ئەوە جۆرە ڕێکخراوانە دەبێتە هۆکاری دروستبوونی  ناسەقامگیری لە ناوچەکە و ئەمە لە کاتێکدایە کە میللەتانی ئیران ئاگادارن لە گەندەڵی دەسەڵاتی حوکمڕانی و نەبوونی خواردن و ئاو و کارەبا و پێویستیە سەرەتاییەکانی دیکەی ژیان.
نوینەری وەزارەتی دەرەوەی تایبەت بە تیرۆر و هەواڵگریی ئەمریکی، سیغال ماندلبر گوتی " ئیران گرنگی دەدا بە دابەشکردنی سەرەوەت و سامانی گەلانی ئیران بەسەر میلیشیا و تیرۆریستان، بەڵام میللەتەکەی خۆی پشتگوێ خستەوە کە ئەمەش نمونەیەکی دیکەیە کە سیستەمیی دەسەڵات لە تاران بە میلیۆنان بەرمیل لە نەوتی ئیران دەبەخشێت بۆ مانەوەی ئەسەد و رێکخراوە تیرۆریستەکان لەسەر حیسابی گەلەکەی خۆی. 
شایەنی باسە ئەم جۆرە لێدوان و ناڕەزاییەی ئەمریکا بەرامبەر بە ئیران، چاوەڕوانی ئەوەی لێدەکرێت کە پەیونەدییەکانی نێوان هەر دوو وڵات بەرەوەو ئاڵۆزتر بڕوات و ئەمریکا مەبەستیەتی و چرای سەوزی داگیرساندوە بۆ ئەوەی  دەنگی ناڕەزایی و هێزی ئۆپۆزسیۆنی ناوەوەی ئیران بەرامبەر بە ڕژێمی دەسەڵاتی ئەو وڵاتە  زیاتر هەڵکشێت و بار و دۆخەکە دژ بە دەسەڵاتدارانی ئیران  بەرەو تەقینەوە بچێت!


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە