Friday, 09/11/2018, 12:46
ڕۆژی سێشه‌ممه ٦/١١/٢٠١٨، لەبەیاننامەیەکدا وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بڵاویکرده‌وە كه واشنتۆن بڕی ٥ ملیۆن دۆلاری وه‌ك پاداشت ته‌رخانكردووه بۆ ئاشكراكردنی شوێنی موراد قەرەیەلان و٤ملیۆن دۆلار بۆ جەمیل بایک و ٣ملیۆن دۆلاریش بۆ دۆران کاڵکان. لەم بارەیەوە ئەنجومەنی بەڕێوەبەری هاوسەڕۆکایەتیی کەچەکە بەیاننامەیەکیان دەرکردوە.
-----------------------------------------------------------------
ده‌قی به‌یاننامه‌ی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری هاوسه‌رۆکایه‌تیی که‌جه‌که
ئه‌مه‌ریکا ده‌رباره‌ی هاوڕێیانی ئێمه جه‌میل بایک، دووران کاڵکان و مووراد قه‌ره‌یلان که له دامه‌زرێنه‌رانی په‌که‌که‌ن و کادیری پێشه‌نگی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیی کوردن و ئێستا له‌نێو به‌ڕێوه‌به‌ریی په‌که‌که، که‌جه‌که و ههپهگهدان، بڕیارێکی بێ بنه‌ما و تۆمه‌تباری داوه که ده‌ستگیرکردن ده‌سه‌پێنێت و ده‌ڵێن هه‌ر که‌سێک جێگه‌ی ئه‌وان ئاشکرا بکات به پاره خه‌ڵات ده‌کرێت. ئه‌م هه‌ڵوێست و بڕیاره سیاسییه دوژمنانه‌یه که له دژی بزووتنه‌وه‌ی ئازادی دراوه، هیچ بنه‌مایه‌کی سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی، ئه‌خلاقی، ویژدانی و حقووقی و گه‌ردوونی نییه. بڕیارێکه که به‌گشتی به هۆکاری ئایدیۆلۆژی و سیاسی دراوه، به‌ڵام به ڕه‌فتاری دوژمنانه ئه‌م بڕیاره دراوه، له که‌سایه‌تیی هاوڕێیانی ئێمه‌دا نه‌ک ته‌نیا له دژی په‌که‌که، که‌جه‌که و هه‌په‌گه، به‌ڵکوو له دژی ته‌واوی گه‌لی کورد که تێکۆشینی دیموکراتی به‌ڕێوه‌ده‌بات، ده‌رکراوه.
بێگومان ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی که له دژی ڕێبه‌ر ئاپۆ، په‌که‌که و بزووتنه‌وه‌ی ئازادی و پێشهنگهکانیدا سیاسه‌تی قڕکردنیان به‌ڕێوه‌بردووه، ویستویانه له‌گه‌ڵ هێزه دواکه‌وتووه هه‌رێمییه‌کان و هاوکاره نێوده‌وڵه‌تییه‌کانیان دوژمنایه‌تی ڕێبه‌ر ئاپۆ، په‌که‌که و بزووتنه‌وه‌ی ئازادی و پێشه‌نگه‌کانی بکه‌ن و له‌ناویان ببه‌ن.
پیلانگێڕییه‌که‌ی ٩ی تشرینی یه‌که‌می ١٩٩٨ که له دژی ڕێبه‌ر ئاپۆ ده‌ستی پێ‌کرد و ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ به دیلگرتنی له ئیمڕاڵی به‌ئه‌نجام گه‌یشت، ئه‌و پیلانگێڕییه به کامه ئامانج کرابێت، ئه‌م هێرشه‌ش خاوه‌نی هه‌مان ئامانجه. ئه‌م بڕیاره بێ بنه‌مایه‌ی ئه‌مه‌ریکا درێژه‌دان و پارچه‌یه‌که به پیلانگێڕییه‌که‌ی دژ به ڕێبه‌ر ئاپۆ. پیلانگێڕیی ١٩٩٩ به هێز و وردبوونه‌وه‌ی قووڵی ڕێبه‌ر ئاپۆ و تێکۆشانی په‌که‌که له ئاستێکی گه‌وره‌دا پووچه‌ڵ کراوه‌ته‌وه، بزووتنه‌وه‌ی ئازادیی کورد بووه‌ته ئاکتۆرێکی گرینگ که کاریگه‌ری له سیاسهتهتهکانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین ده‌کات. ئه‌م هێرشانه ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندییان به‌م ڕاستییه‌وه هه‌یه.
له لایه‌کی دیکه‌وه، تێکۆشینی ئازادیی کورد کاریگه‌ری له تێکۆشینی ئازادیی گه‌لانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین کردووه، بۆ ته‌واوی تێکۆشینی ئازادی و دیموکراتیی جیهان ده‌روازه‌یه‌کی نوێی کردووه‌ته‌وه و گه‌یاندوویه‌تییه قۆناغێکی نوێ. ڕێبه‌ر ئاپۆ له دژی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی، ئالته‌رناتیڤی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی جڤاکیی کۆنفیدڕاڵی پێشکه‌ش کرد و وه‌ک چاره‌سه‌ری بۆ هه‌موو کێشه سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوورییه‌کان خستیه‌ڕوو. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌دا له به‌ریتانیا که به نیشتیمانی سه‌ندیکاکان داده‌نرێت سه‌ندیکاوان، هه‌موو هێزه دیموکراتییه‌کانی جیهان، نووسه‌ر و ڕۆشنبیران له‌پێناو ته‌ندرووستی، ئاسایش و ئازادیی ڕێبه‌ر ئاپۆ که‌مپینێکی گرینگ‌یان ده‌ستپێکرد؛ له پڕۆسه‌یه‌کدا که گه‌لی کورد و هێزه دیموکراتییه‌کان به درووشمی «گۆشه‌گیری ده‌شکێنین، فاشیزم هه‌ڵده‌وه‌شێنین و کوردستان ئازاد ده‌که‌ین» بۆ ئازادیی ڕێبه‌ر ئاپۆ ده‌ستیان پێکردووه، بڕیارێکی وه‌ها به ئامانجی ڕێگرتنه له‌م پێشکه‌وتنه.
کاتێک به‌شێوه‌یه‌کی گشتی و هه‌مه‌لایه‌نانه له‌م بڕیاره‌ی دژ به بزووتنه‌وه‌ی ئازادیی ئێمه بڕوانین که به مانای هێرشێکی دوژمنانه دێت، هه‌روه‌ها کاریگه‌ری ڕامانی ڕێبه‌ر ئاپۆ له پێشکه‌وتنه سیاسییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین و ڕۆڵی په‌که‌که له‌به‌رچاو بگرین، ده‌بینین که ئه‌م مامه‌ڵه‌یه به واتای پیلانگێڕییه‌که له دژی بزووتنه‌وه‌ی ئازادی و هێرشێکی بێئه‌خلاقانه‌یه له دژی گه‌لی کورد. تێکۆشینی گه‌لی کورد که له هه‌موو شوێنێک پێشکه‌وتووه؛ کوردی زۆر نزیک کردووه‌ته‌وه له ژیانی ئازادی و دیموکراتیک. ئه‌م پیلانگێڕییه که ده‌یانه‌وێت له دژی په‌که‌که بیکه‌ن، به مانای دواخستنی تێکۆشانی ئێمه و پشتیوانیکردن له‌و هێزه مێتینگهرانهی که ده‌یانه‌وێت درێژه به باڵاده‌ستیی خۆیان به‌سه‌ر کوردان‌دا بده‌ن.
له هه‌موو ئه‌و ڕووداوانه‌ی که له ٤٠ ساڵی ڕابردوودا ڕوویانداوه، ڕۆڵی به‌رچاوی په‌که‌که هه‌یه. هه‌روه‌ها کاریگه‌رییه‌کی به‌رچاوی له‌سه‌ر هه‌بوونی ئه‌و هێزهسیاسییانهی کورد هه‌یه که موخالیفی تێکۆشانی ٤٠ ساڵه‌ی په‌که‌که‌ن.
ئه‌گه‌ر ڕه‌چاوی ڕۆڵی به‌رچاوی په‌که‌که نه‌کرێت له هه‌موو ڕووداوه سیاسی، نه‌ته‌وه‌یی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان که له هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان هاتوونه‌ته ئاراوه، هه‌ڵسه‌نگاندن مومکین نییه. زۆرترین دوژمنایه‌تیکردنی کوردان، ڕێبه‌ر ئاپۆ و په‌که‌که لێره‌دا خۆی پیشان ده‌دات.
په‌که‌که، له دژی هێرشی داعش گه‌وره‌ترین به‌رخۆدانی به‌ڕێوه‌برد
ساڵانی ڕابردوو یه‌کێک له‌و بابه‌تانه‌ی که هه‌ری زێده سیاسه‌تی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین و جیهانی سه‌رقاڵ و په‌یوه‌ندیدار کرد، هێرشی چه‌ته‌کانی داعش بوو. په‌که‌که له شه‌نگال ڕێگری له قڕکردنی کۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی کرد که یه‌کێکه له کۆنترین کو‌لتوور و باوه‌ڕییه‌کانی مرۆڤایه‌تی. به‌تایبه‌ت وانه‌یه‌کی ئه‌خلاقی به هێزه هه‌رێمییه‌کان دا و هێزه‌کانی سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی له‌ژێر تۆمه‌تێکی گران ڕزگار کردن. ئه‌وانه‌ی ڕێگرییان له هێرشی داعش بۆ سه‌ر هه‌ولێر کرد و ده‌رگه‌ی هه‌ولێریان داخست گه‌ریلاکانی هه‌په‌گه و یه‌ژا ستار بوون. ئه‌وانه‌ی له که‌رکووک و سلێمانی له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی پێشمه‌رگه ڕێگرییان له هه‌ڕه‌شه و هێرشه‌کانی داعش کرد، گه‌ریلاکانی هه‌په‌گه و یه‌ژا ستار بوون. له سه‌رکه‌وتنی کۆبانێ‌دا که هه‌موو گه‌لانی جیهان و هێزه دیموکراتییه‌کان پشتگیری‌یان کرد، ڕۆڵێکی گه‌وره‌ی گه‌ریلاکانی هه‌په‌گه و یه‌ژا ستار له ته‌ک شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه هه‌یه که به ڕۆحێکی فیدایی شه‌ڕیان کردووه و قوربانی گه‌وره‌یان داوه. په‌که‌که نه‌ک ته‌نیا له‌گه‌ڵ داعش شه‌ڕی کرد، به هۆشمه‌ندیی نه‌ته‌وه‌ی دیموکراتیک له‌پێناو سه‌رله‌نوێ بونیادنانه‌وه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین که پشت به پێکه‌وه‌ژیانی گه‌لانی عه‌ره‌ب، کورد، تورک، سریانی، ئه‌رمه‌نی، چه‌رکه‌ز و فارس ده‌به‌ستێت، هه‌نگاوی گرینگی ناوه.
شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه که ده‌ڵێن ئێمه له‌سه‌ر هێڵی ڕێبه‌ر ئاپۆ شه‌ڕ ده‌که‌ین، له کۆشکه‌کانی فه‌ڕه‌نسا پێشوازییان لێ کرا، نوێنه‌رانی شۆڕشی ڕۆژاڤا له هۆڵه‌کانی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا میواندارییان کرا، ئه‌مانه به به‌رچاوی هه‌موو جیهانه‌وه کران. له ماوه‌ی ئه‌م ساڵانه‌دا ئه‌وه‌ی زۆرترین په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ داعش هه‌بووه و باسی لێوه کراوه، ئه‌ردۆغان و ئاکه‌په بوو. ئێستاش ئه‌مه‌ریکا بۆ ئیخبارکردنی به‌رپرسانی په‌که‌که، که‌جه‌که و هه‌په‌گه که له تێکۆشانی دژ به چه‌ته‌کانی داعشدا قورسترین قوربانییان داوه، خه‌ڵاتی داناوه و ئه‌مه به واتای پشتیوانیکردنه له سیاسه‌تی دوژمنکارانه‌ی ته‌یب ئه‌ردۆغان و ئاکه‌په له دژی کوردان و هێزه دیموکراتییه‌کان. ئێستا ده‌یانه‌وێ ئه‌وانه له‌ناوببه‌ن که له دژی داعش تێده‌کۆشن، ئه‌وانه‌ش خه‌ڵات بکه‌ن که له‌گه‌ڵ داعش په‌یوه‌ندییان هه‌یه.
پێویسته گه‌له‌که‌مان و هێزه دیموکراتییه‌کان به‌په‌له هه‌ستنه سه‌رپێ
پێویسته هه‌موو گه‌لانی جیهان و هێزه دیموکراتییه‌کان به‌باشی ئه‌مه بزانن که؛ ئه‌وانه‌ی له هێڵی ئازادیی ژن-ی ڕێبه‌ر ئاپۆدا تێده‌کۆشن، ڕێبه‌رانی ئازادی، ڕێبه‌ری تێکۆشانی ئازادیی په‌که‌که و ئه‌وانه‌ی له‌نێو هه‌په‌گه‌دا له‌پێناو ئازادیی گه‌لی کورد که یه‌کێکه له دێرینترین گه‌لان تێکۆشین ده‌که‌ن، هێزه‌کانی گه‌ریلان.
هۆکاره سیاسی و ئایدیۆلۆژییه‌کانی ئه‌مه‌ریکا، ناتوانن به بیانووی بێ بنه‌ما ئه‌م ڕاستییه پێچه‌وانه بکه‌نه‌وه. حکوومه‌تی ئه‌مه‌ریکا که ڕه‌وایه‌تی له گه‌لی ئه‌مه‌ریکاش وه‌رگرتووه، ناتوانێت باوه‌ڕی گه‌لی ئه‌مه‌ریکا ده‌سته‌به‌ر بکات سه‌باره‌ت به‌و تۆمه‌ته چه‌په‌ڵانه. ئه‌م بڕیار و مامه‌ڵه‌یه‌ی ئه‌مه‌ریکا بۆ ده‌ستکه‌وتی ئابووری، بووه‌ته هاوکاری تاوانه‌کانی هێزه مێتینگه‌ره قڕکه‌ره‌کان. له کاتێکدا که ده‌بوایه ئه‌مه‌ریکا هه‌ڵوێستێکی ڕه‌خنه‌له‌خۆگرتن ده‌رباره‌ی پیلانگێڕیی ساڵی ١٩٩٩ی دژ به ڕێبه‌ر ئاپۆ پیشان بدات، به مامه‌ڵه‌یه‌کی وه‌ها ئه‌مڕۆ ناچار ده‌بن لای گه‌ل باجه‌که‌ی بده‌ن و سبه‌ینێش له به‌رده‌م مێژوودا دادگه‌یی ده‌کرێن.
پێویسته گه‌لی کورد، گه‌لانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین و هه‌موو هێزه دیموکراتییه‌کانی جیهان له دژی ئه‌م بڕیاره بێ بنه‌ما و دژه ئه‌خلاقییه بێده‌نگ نه‌بن. له‌م ڕۆژانه‌دا که داوای ئازادیی ڕێبه‌ری ئاپۆ ده‌کرێت و داوا ده‌کرێت په‌که‌که له لیستی تێرۆری ئه‌ورووپا ده‌ربهێنرێت، له دژی ئه‌م هێرشه‌ی سه‌ر هاوڕێیانی ئێمه دووران کاڵکان، جه‌میل بایک و مووراد قه‌ره‌یلان، پێویسته گه‌له‌که‌مان و هێزه دیموکراتییه‌کان هه‌ڵوێستێکی شایسته و تێکۆشه‌رانه پیشان بده‌ن. له دژی ئه‌م هێرشه که به‌شێکه له پیلانگێڕییه‌که‌ی دژ به ڕێبه‌ر ئاپۆ، پێویسته هێزه دیموکراتییه‌کان به‌تایبه‌تی گه‌له‌که‌مان به‌په‌له هه‌ستنه سه‌رپێ. هه‌ڵوێستی دژ به‌م هێرشه پێویسته به تێکۆشان له دژی پیلانگێڕی و له‌پێناو ئازادیی ڕێبه‌ر ئاپۆ ده‌رکه‌وێت، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌دا پێویسته تێکۆشان له هه‌موو شوێنێک که کوردی لێیه، له‌گه‌ڵ هێزه دیموکراتییه‌کان به‌رفره‌وان بکرێت و به‌رده‌وام بێت. پێویسته ئه‌م هێرشه قبووڵ نه‌کرێت که له که‌سایه‌تیی هاوڕێیانی ئێمه‌دا به‌مه‌به‌ستی له‌ناوبردنی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیی کورد ده‌کرێت. له دژی ئه‌م هێرشانه‌ی که به ئامانجی قڕکردنی گه‌لی کورد ده‌کرێن، پێویسته تێکۆشان بکرێت و به‌شێوه‌یه‌کی به‌هێز پیشان بدرێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست