Tuesday, 25/09/2018, 12:12
کوردستانپۆست: ٢٥/٩/٢٠١٨ لە میدیا جیهانییەکان هاتووە،
جۆهن بۆڵتن، ڕایگەیاند، ئەمریکا ئامادە نییە سوریا بەجێ بهێڵت تا ئەو کاتەی سوپای ئیرانی و چەکدار و میلیشیاکانی لەسەر داوای ئەسەد لە سوریا بمێننەوە". ئەمە لە کاتێکدایە کە لە ڕابردوودا ترامپی سەڕۆکی ئەمریکا ڕایگەیاندبوو کە دوای تەواوبوونی جەنگی دژ بە داعش ئەوان ئامادەن هێزەکاننیان لە سوریا بکشێننەوە.
لە زمانی کەسایەتییەکی سیاسیی ئەمریکاش هاتووە، ئیران لێپرسراوە بەرامبەر بە هێڕشە سەربازییەکانی کە دەکرێت بۆ سەر سوریا و لبنان، هەروها لێپرسراوە بەرامبەر بەوەی کە لە هەفتەی ڕابردوودا فڕۆکەیەکی ڕوسی کەوتە خوارەوە.
کێشەی نێوان ئەمریکا و ئیران بەرەو ئاقارێکی خراپتدا دەڕوات، چاودێرانی سیاسیی، شڕۆڤەکارانی بار و دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە تایبەتی ئەوانەی لێکوڵێنەوە ئەنجام دەدەن لە پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و ئیران، گەشبین نین بەرامبەر بەرەو باش چوونی ئەو پەیوەندییە و پێیان وایە گەشەکردنی گرژییەکانی نێوان ئیران و ئەمریکا، چاوەڕوانی جەنگی لێ دەکرێت.
لەم هەفتەیە و هەفتەی داهاتووشدا چاوەڕوان دەکرێت کە ئابڵۆقە سیاسی، دیبلۆماسیی و ئابووریەکانی بۆ سەر ئیران لە لایەن ئەمریکاوە زیاتر بکرێت، کە دەبێتە هۆکاری زیاتر تێکچوونی بار و دۆخی ناوەخۆی ئەو وڵاتە، هەڵکشانی دەنگی ناڕەزایی و دروست کردنی مەترسی لەسەر ڕژیمی ئیران.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست