کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەمریکا " ئیران موحاسەبە دەکەین"!

Saturday, 22/09/2018, 13:06


کوردستانپۆست، کورتە هەواڵ: وەزیری دەرەوەی ئەمریکا مایک پۆمپیۆ، لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاند:
ئیران، ماوەیەکی درێژە ڕووبەڕووی دنیا بۆتەوە، ئیران میلیشیاکانی لبنان، یەمن و عیراقیان پڕ چەک کردوە، مووشەک لە کەنداو دەگرن. وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ ڕێگریکردن لەم جۆرە کارانە، فشاری دیبلۆماسیی و ئابووریی خستۆتە سەر ئیران. بۆ گەیشتن بەو ئامانجە، ئێمە بە ئیرانمان ڕاگەیاندوە ئەگەر لە ڕێگەی ئەو هێزانەی کە سەر بە ئەوانن بیانەوێت لە ناوچەکە دەست لە هێزە ئەمریکییەکان بوەشێنن و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا بخەنە مەترسییەوە، ئەوا ئێمەش بێ دەنگ نابین و ڕێگە نادەین گروپ و میلیشیای سەر بە ئیران ئەوەی بۆ بچێتە سەر ئەویش بەوەدەکرێت کە موحاسەبەی سەرچاوەکە بکەین کە ئیرانە، تا ئەو ئاستەی موحاسەبە کردنەکە ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازیش بێت.  


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە