کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سوپای پاسداران ددانیانا بە بوردوومانکردنی بارەگای حزبی دیموکراتی کوردستانی ئیران لە کۆیە

Sunday, 09/09/2018, 13:07


لە میدیا جیهانییەکانەوە هاتووە کە،

ئەمڕۆ سوپای پاسدارانی ئێران  لەبەیاننامەیەكدا بەرپرسیارییەتی خۆی لەموشەكبارانكردنی بارەگاكانی حیزبی دیموكراتی کوردستانی ئیران لەكۆیە راگەیاند و گوتویەتی .بۆردومانەكە لەرێگەی 7 موشەك ئەنجامدراوە و جەختیكردووەتەوە، كە ئەگەر ئەو گروپانە لەجوڵەكانیان بەردەوامبن دژ بە ڕژێمی ئێران، ئەوە ئەوان ئامادەن کە دووبارە هێرشی دیکە ئەنجام بدەن.
شایەنی باسە، لە بەیانی ٨ی ئەیلوول چەند موشەكێكی زەمین زەمینی لە بارەگای حیزب دیموکراتی کوردستانی  ئێرانی دراوەو و بە فڕۆکەش بۆردومان کراون و لە ئەنجامدا  چەند ئەندامێكی كۆمیتەی ناوەندی حیزبەكە، كە بەشداریی پۆلۆنۆمی حیزبیان كردبوو "شەهید و  برینداربوون، کە تا ئێستا ١٤ ئەندام شەهید بوون و ٤٥ ئەندامی دیکەش برینداربوون..
بەپێی بەیاننامەكەی ڕژێمی ئێران ئەو هێرشە لەوەڵامی جموجوڵی ئەو حیزبە بووە  لەسەر سنوورەكانی ئێران، هەروها  ئەوەشیان گوتوە، كە ئەو گروپانە بەهاوكاری ئەمریكا لەهەرێمی كوردستانەوە دەنێردرێنە كرماشان، کوردستان و ئازەربایجانی ڕۆژئاوا بۆ ئەوەی ئاسایشی سنوورەكان تێك بدەن، ئەو هۆکارانە بوونە هۆی ئەوەی کە سوپای پاسداران بڕیاری دا بەرەنگاریان بێتەوە.

هێڕشی فڕۆکە و موشەکی سوپای پاسداران بۆ سەر بارەگای حزبی دیموکراتی ئێران لە هەمان ڕۆژدا بوو کە ئێران سێ کوردی بێتاوانی لە سێدارە دا. دەسەڵاتدارانی ئێران نیگەرانن لە بار و دۆخەکە مەترسی ئەوەیان هەیە کورسییەکانیان لەدەست بدەن و ڕۆژێک بەر لەوە بنکە و بارەگای هەموو پارتەکانی سەر بە ئیران لە بەسرە سوتێندران و ئەمریکاش سزاکانی چڕتر کردۆتەوە لەسەر دەسەڵاتدارانی ئیران، بار و دۆخی ناوەخۆی ئیران بە تەواوی شڵەژاوە.  کە ئەمانە بۆتە هۆکاری ئەوەی دەسەڵاتدارانی تاران بە ڕاست و چەپ دژ بە نەتەوەیی کورد و نەتەوەکانی دیەکەی ناوچەکە دەست نەپارێزن .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە