Saturday, 08/09/2018, 5:22
لە میدیا جیهانییەکاندا هاتووە کە
خۆپیشاندەرانی شاری بەسرە جگە لە سوتاندنی بنەکە و بارەگای پارتە دەستڕۆیشتوەکانی عیراقی هێرشیان کردە سەر قونسلیەی ئیران و سوتاندیان و لە هەمان کاتدا لە شاری بغداد ناوچەی سەوز موشەکباران کرا.
تاکو ئێستا خۆپیشاندەرانی بەسرە ١١شەهید و ٣٠٠ برینداریان هەیە، وێرای ئەوەش خۆپیشاندانەکان بەردەوامە و بۆتە هۆکاری شڵەژانی بار و دۆخی شارەکە.
شایەنی باسە، خۆپیشاندانەکانی بەسرە لە چوارچێوەی خۆپیشاندان دەرچووە و دەتوانرێت بە ڕاپەرینیکی میللی پێناسە بکرێت و مەترسی هەڵگیرساندنی شەڕی مەدەنی لێ دەکرێت و ئەگەر دۆخەکە بەم جۆرە بەردەوام بێت چاوەڕوانی ئەنجامی زۆر خراپتری لێ دەکرێت بۆ هەموو پارت و دەسەڵاتدارانی عیراق و ڕاپەرین سەرتاپای باکوور و باشووری عیراق دەگرێتەوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست