ئەمریکا دەڵێت "ڕێگە نادەین بۆ هەتاهەتاێی ئیران ببێت بە خاوەنی چەکی ئەتۆمی"
Tuesday, 28/08/2018, 13:15
میدیا جیهانییەکان ٢٨/٨/٢٠١٨ باس لەوە دەکەن کە
ئیران، داوای لە دادگای نێودەوڵەتی کردوە کە فشار بخەنە سەر ئەمریکا بۆ ئەوەی ئابڵوقەی ئابووریی لەسەر وڵاتەکەی هەڵگرێ و هەروها دەربارەی کشانەوەی تاک لایەنەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ٢٠١٥ی نێوان ئەمریکا و ئیران.
دەربارەی ئەو مەسەلەیە, مایک پۆمپیۆ, وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند " ئێمە بەردەوام لەگەڵ هاوپەیمانانمان کار بۆ ئەوە دەکەین، کە ڕووبەڕووی هەموو چالاکییەکی ڕژێمی لەرزۆکی ئیران ببینەوە بە مەبەستی جێگیر کردنی ئاسایش لە ناوچەکە. ڕێگری دەکەین لە یارمەتیی و گەشەکردنی تیڕۆر و موشەکی بەهێز و هەر چەکێکی دیکەی پێشکەوتوو کە دەبێتە هۆی دروستبوونی هەڕەشە لەسەر ئاشتی و ئاسایشی نێو دەوڵەتی، هەروها مسۆگەری ئەوە دەکەین کە ئیران بە هیچ جۆرێک بۆ ئێستا و تا هەتا هەتاێی نەبێت بە خاوەنی چەکی ئەتۆمی".
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست