Thursday, 02/08/2018, 11:45
کۆمەڵێک ماڵبەڕی بیانی لە ٢/٨/٢٠١٨ دا بڵاویان کردۆتەوە و گوتویانە،
ئەمریکا ئامادەکاری دەکات بۆ زیاد کردنی سزا و ئابڵوقە ئابوورییەکانی سەر ئیران. ترامپی سەڕۆکی ئەمریکا پێشبینی ئەوە دەکات لە ئەنجامی زیاد کردنی ئابڵوقە ئابووریەکان ئیران ناچار دەبێت و داوای گفتوگۆکردن دەکات.
هاتنە خوارەوەی بەهای پارەی ئیرانی، خراپی باری ئابووریی، هەڵکشانی ناڕەزیی گەلانی ئیران و خۆپیشاندانەکان، فشاری پەرلەمانی ئیران و داواکردنی وەڵام لە حەسەن ڕۆحانی دەربارەی باری ئابووریی ناهەمواری وڵاتەکەیان و ئەمریکاش بڕیاری داوە هەفتەی داهاتوو ئابڵوقەی ئابوورییەکانی بۆ سەر ئیران زیاد بکات، دروستبوونی ئەو جۆرە بار و دۆخە چاوەڕوانی ئەوەی لێدەکرێت کە ئیران ناچاربێت لەسەر مێزی گفتوگۆکردن دانیشێت. شایەنی باسە زیاد کردنی ئابڵوقە و سزا ئابوورییەکان بار و دۆخی سیاسیی ئابووریی و کۆمەڵایەتی لە ئیران بەرەو خراپتر دەبات و هۆکارێکی گرنگ دەبێت بۆ هەڵکشانی ناڕەزاییە جەماوەرەییەکان لە ئیران و مەترسی زیاتر لەسەر کورسی دەسەڵاتدارانی ئیران دروست دەکات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست