Tuesday, 17/07/2018, 14:32
فرانس ٢٤ لە ١٧/٧/٢٠١٨دا دەنووسێت:
مینای ئومقەسر ڕۆژی دووشەمە کرایەوە دوای ئەوەی بۆ ماوەی سێ ڕۆژ دەسەڵاتدارانی حکومەت دایانخست لە ترسی خۆپیشاندەران. لە ٨/٧/٢٠١٨دا دژی گەندەڵی لە دامودەزگای حکومی و نەبوونی خزمەتگوزاریەکان لە بەسرە خۆپیشاندن ئەنجامدرا. سایقێکی بارهەڵگر ڕایگەیاند ئەوان ١٢ڕۆژە نەیانتوانیوە کارەکانیان ئەنجام بدەن بەهۆی بوونی خۆپیشاندان. لە بەغدادی پایەتەخت و دیالەش خۆپیشاندان دەستی پێکرد. خۆپیشاندەرێک ئەوەی ڕایگەیاند کە بێ کاری بێزاری کردون و خواردنەوەی ئاوی پیس مرۆف و ئاژەل و هەموو شتێک دەکوژێت، هەروها خۆیپشاندەران ڕێگەی سەڕەکیی کێلگە نەوتییەکانیان گرت و ڕوویان کردە فڕۆکەخانەی نەجەف دواتر ڕووبەڕووبووەنەوە و پێکدادان لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزی پۆلیس دروستبوو. وەزیری ناوەخۆی عیراق لە میدایکاندا پشتیوانی لە خۆپیشاندەران کرد و هۆشداری دا لە ڕووبەڕووبوونەوەی هیزی پۆلیس لەگەڵ خۆپیشاندەران. خۆپیشاندانەکە دژ بە حکومەتی عەبادیە لە کاتێکدا ئەو هەوڵدەدات دوای دەرچوونی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ١٢/٥/٢٠١٨ دا دووبارە لە دەسەڵات بمێنێتەوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست