کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کفری و گەرمیان لە ژێر هەڕەشەی شەنگالێکی تردایە

Saturday, 07/07/2018, 21:30


سەرچاوەیەکی ئەمنی لە بەر پاراستنی گیانی خۆی، کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە کوردستانپۆستی ڕاگەیان، کە تێروریستانی داعش بە یارمەتی تورکیا و دەسەڵاتی حکومەتی هەرێم رۆژ لە دوای رۆژ لەسەرخۆ و  بە بێدەنگی زیادیان کردووە، بەتایبەتی لە دوای ۱٦ ئۆکتۆبەری ساڵی پارەوە لە ناوچەی داودەی سەر بە گەرمیان بنکە و بارەگەیان داناوە،  حکومەتی هەرێم بێدەنگی لێدەکات، ئەم داعشانە بۆ ئەوەی خۆیان بشارنەوە و فشاریان نەکەوێتە سەر ، لەسەرەتادا بە ناوی ئاڵا سپییەکانەوە خۆیان ناساند و خەڵکی ناوچەکە بەردەوام دەیانبینین، کە حکومەتی هەرێم هیچی بەرامبەریان نەدەکرد، پاش ماوەیەک گوایە لە ئۆپەراسوێنێکی هاوبەشی هێزەکانی یەکێتی و حکومەتی عێراقی لە ناوبراون، بەڵام لە راستییدا ئەمە دووربوو لە ڕاستییەو،  تەنها شانۆگەرییەک بوو بۆ هەڵخەڵەتاندنی خەڵکی ناوچەکە.
سەرچاوەکە وتی من ترسی ئەوەم هەیە، کە ئەمەریکاش لە پشتی ئەم گەمەیەوە بێت، دژی ئێران بیانەوێت خەڵکی گەرمیان بکەن بە قوربانی سیاسەتی خۆیان.
دیسان ئاماژاەی بەوە دا، وەک هەواڵەکان باسی لێوەدەکەن، ئەمەریکا و تورکیا ژێر بەژێر خەریکن لە یەکتر نزیک دەبنەوە، بە ناوی کێشانەوەی هێزی ئەمەریکا لە سوریا، دەیەوێت باکوری سوریا و رۆژئاوا تەسلیمی هێزەکانی روسیا بکات، واتە تورکیا دەستواڵادەبێت کە بچێتە ناو رۆژئاواوە. ئەمەریکا ئەم سیاسەتە نوێیەی تەنیا لەبەر ئەوەیە، کە هاوپەیمانیی ناوچەکە بەهێزتربکات دژی ئێران، یەکێک لەو هەنگاوانەی دەینێت زیندوکردنەوەی چالاکی داعشە لەسەر چارەنووسی کورد،  تەقینەوەی کۆگا و شوێنە تەقەمەنییەکانی باشووری کوردستان و عێراق بەشێکە لە جێبەجێکردنی ئەو پلانە، هەروەها بڕیاری پارتی و یەکێتیی بۆ لێسەنددنەوەی هەموو جۆرە چەکێک لە هاوڵاتیان گومانەکان بەرەو ئەو ئاڕاستەیە دەبەن، چونکە ئیستا تیرۆریستانی داعش شەوانە رێگا و بانەکانی ناوچەی داودە لە گەرمیان دەگرن، کەس ناوێرێت هاتووچۆ بکات، چەندین جار خەڵک سکاڵای لای دامودەزگاکانی یەکێتی کردوە، بەڵام ئەوان بە پاساوێکی لاواز وەڵامی خەڵکیان داوەتەوە،  خەڵکی ناوچەکەش لەوە دەترسن، ئەگەر بێتو هێرش بکرێتە سەریان خەڵکی ناوچەکە وەکو شەنگال سەردەبرن.
ئەو سەرچاوە ئەمنییەی یەکێتیی، وتی لە بەرپرسە باڵاکانی یەکێتییشم بیستووە، کە لە لایەن ئەمریکاوە ئاگادار کراونەتەوە، تا دەستکاری ئەو هێزەی داعش نەکەن، بەڵام یەکێتی ئەم ڕاستییە لە خەڵکی ناوچەکە دەشارنەوە٫ لە ئێستادا کفری و کەلار لە ژێر مەترسیی و هەڕەشەی شەنگالێکی تردان
ئەو سەرچاوە ئەمنییە داوای کرد لە ڕێگای کوردستانپۆستەوە ئەم زانییاریە بڵاوبکرێتەوە و گەنجانی کەلار و کفری شەوانە پاسەوانی لە کوچە و کۆڵانەکانیان بکەن٫ با خۆیان و کەسوکاریان نەبنە قوربانی سیاسەتی چەوتی دەسەڵاتی کوردی، چونکە پارتیی و یەکێتی  بەتەنگ چارەنووسی هاوڵاتیانەوە نایەن، بۆیە هەموو  زانیارییەک لە خەڵکی دەشارنەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە