کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی یەکێتیی کە بۆتە سیخوڕی میت، سەعدی پیرەیە

Wednesday, 06/06/2018, 12:11


سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو، لە دەرەوەی دەسەڵاتی پارتەکانی باشوور چەند زانیارییەکی سەرنجڕاکێشی ئاشکرا کرد، بەشێک لەو زانییاریانە پەیوەستە بە دانپێدانانی ئەو میتە تورکانەی، کە بۆ تیرۆرکردنی سەرکردەکانی پەکەکە، ماوەی چەند مانگێک لەمەوپێش هاتبوونە کوردستانی باشوور،  بەڵام لەلایەن پەکەکەوە رفێنراون. بەشێکی تری ئەو زانیارییانەش لە سەرچاوەیەکی ناو یەکێتی وەرگیراون، تێیدا کۆمەڵێک پلانی میت و پاراستن و دەزگای زانیاری ئاشکرا دەکات. (ئەو پلانانەی لە دەرفەتێکی دیەکدا وەریان دەگرین و بڵاوی دەکەینەوە).
وەک سەرچاوەکان دەڵێن، زۆربەی کارمەندانی نێو دەزگا هەواڵگرییەکانی پارتیی و یەکێتی، ئەمڕۆ بوونەتە سیخوڕ و پیاوی میت و ئیتیلاعات، سەربەخۆیی خۆیان لەدەست داوە، لەو بوارەدا هێندەی میتی تورک زیاتر لە ئیتیلاعات چالاکتر ترە، توانیوێتی زۆربەی زۆری، پارتیی و پاراستنەکان بکات بە پیاوی میت و کار بۆ ئەو دەزگا سیخوڕییەی تورک بکەن. سەرچاوەکە دەڵێت: لە راستییدا دەزگای پاراستن بوونی نەماوە، بەڵکو بەشێکە لە میتی تورکی، یەکێک لەوانە بەرزان قەسابە، کە زنجیرەی پەیوەندییەکانی لە نێوان پاراستن و میت، بەو مانایەی زۆربەی ئەو کەسانەی پاراستن ئەم کردوونی بە میتی تورک. هەرچی چالاکیی و پلانی پاراستن هەیە لە ژێر چاودێری و کۆنتڕۆلێ میتی تورکیایە، پاراستن دەست بۆ هیچ شتێک نابات، تا رەزامەندی میتی لەسەر نەبیت. یەکێتی نیشتیمانی و دەزگای زانیاریی و هەروەها دژە تیرۆریش بەهەمان شێوە ژمارەیەکی زۆر لە سیخوڕی میتیان تێکەوتووە بۆ ئەو دەزگا سیخوڕییەی تورک کار دەکەن، بەڵام لەبەر ئیتیلاعاتی ئێران کارەکانیان سنوردارە وەکو ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی پارتی دەستکراوە نیین.
سەرچاوەیەکی دیکە باسی لەوە کرد، کە کاتێک ئەندامێک و بەرپرسێکی یەکێتیی بەهۆی پۆستەکەیەوە لە هەولێر و دهۆک و ناوچەکانی ژێر دەستی پارتیی، نیشتەجێ دەبێت یەکەم کاری میت و پاراستن ئەوە دەبێت کە ئەو کەسی یەکێتیی بخەنە داوی میت و پاراستنەوە، بۆیە پاش ماوەیەک ئەو یەکێتییانە رەنگی سەوزیان دەگۆڕێت، زەرد هەڵدەگەڕێن. ئەو میتودانەی کە بۆ بوونە پاراستن و میتی تورک بەکار دەهێنرێن زۆرە هەندێکی ئاشکراکراون، لەوانە کڕینی ویژدان بە پارە، گرتەی ڤیدیۆیی لە کاتی هەستیاردا بۆ ئابڕووبردنی ئەو کەسە ئەگەر تەسلیم نەبێت، ژارپێدانی ئەوانەی کە ترسیان هەبێت نهێنی بدرکێنن، ناردنی هەندێک کەس بۆ تورکیا بەبیانوی جیاجیاوە، میتی تورکیش لە ژێر فشاردا هەموو شتێکیان لەگەڵدا دەکەن.
سەرچاوەکە بۆی ئاشکرا کردین، ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی یەکێتیی لە ژێرەوە کار بۆ میتی تورک دەکات، سەعدی پیرەیە، تورکەکان خۆیان ددانیان پێدا ناوە، بەڵام بۆ ئەوەی گومان لە سەعدی پیرە دوور بخەنەوە، دەڵێن بەرپرسێکی یەکێتی کە وەزیرش بووە، بەڵام راستییەکەی سەعدی پیرەیە، کە کەسایەتییەکی نزم و سوکی هەیە، مێژووی سیخوڕیی و ناپیاوی سەعدی پیرە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی بەعس، کە دوایی جەلال تالەبانی هێنایەوە کوردستان و یەکسەر کردی بە ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی. ئەو کاتەی کە سەعدی پیرە لە نەمسا بوو، گومانی ئەوەشی لەسەرە کە پەیوەندیی بە ئیتیلاعاتەوە هەبووە، کۆکردنەوەی زانیاریی لەسەر  جموجۆڵی قاسملۆش و بەدوایدا تیرۆرکردنەکەی دەستی سەعدی پیرەشی تێدا هەبووە، گوایە لەو رێگایەشەوە پەیوەندی بە جەلال تالەبانییەوە هەبووە، ئەمەش بوو، کە یەکسەر کردی بە ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی.
دیسان سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن، کە لە یەکەم پەیوەندیی و رازیبوونی سەعدی پیرە، بەوەی کار بۆ میتی تورکیا بکات، بڕی (500) هەزار دۆلاریان پێداوە، پەیوەندییەکەش لە رێگای بەرزان قەسابەوە بووە، چونکە بۆ خۆی کابرایەکی داوێنپیس و رابردوو پیس و دزە، زۆر بە ئاسانی تەسلیم بووە.
سەعدی پیرە و بەرزان قەساب پەیوەندییان زۆر بەهێزە، بۆیە لەوێشەوە دەزگای بازرگانیکردنیشی بۆ کراوەتەوە، جگە لە سیخوڕی بۆ میت، لەگەڵ کەسێکیش بەناوی عیسا مێرگەسوری، کە مێردی شیرین جیهانیی و (خوشکی شەمزینی جیهانی)یە بازرگانی بە مادەهۆشبەرەکانەوە دەکەن، دۆڵەمەڕییەکیشیان لەگەڵدایە (تێبینی: لەکاتی پەیوەندییکەدا ناوی دۆڵەمەڕییەکەمان لە بیرچوویەوە بینووسین). ئەم گروپە مافیایە لە رێگای ئێرانەوە مادەی هۆشبەر دەهێنن و دیسان کاری سیخوڕیش بەسەر گەریلاکانی قەندیلەوە دەکەن.
سەرچاوەکە دەڵێت، یەکێتییەکان کەم تا زۆر ئاگاداری سەعدی پیرەن، بەڵام ناوێرن هیچی بەرامبەر بکەن، چونکە ترسی ئەوەیان هەیە، ئەمیش وەکو ئازاد جوندیانی، رابکاتە ناو پارتی.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە