Tuesday, 05/06/2018, 7:53
لە میدیا بیانییەکاندا ٥/٦/٢٠١٨ دا هاتووە
لە ئەڵمانیا لە پرێس کۆنفراسێکدا، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل بێنجامین و ئەنجیلا مێرکەلی، هاوڕا بوون بەرامبەر ئەوەی کە ئێران مەترسی لەسەر ناوچەکە دروست کردوە.
لەو بارەیەوە بێنجامین، ڕایگەیاند کە "ئیران مەبەستیەتی جەنگی ئاینیی لە ناوچەکەدا هەڵگیرسێنێت، خوازیارە دەرگەی پشتەوە لە ئیسرائیل بگرێت و بیکاتە ئامانج. هەروها ئیران لە هەوڵی ئەوەدایە کە هەموو سونە مەزهەبە موسڵمانەکان هەڵگەرێنێتەوە بۆ موسڵمانی مەزهەبی شیعە لە ناوچەکە. هەنوکە هێزی چەکداری ئیرانی کە ژمارەیان هەژدەهەزار شەڕکەری شیعەن، کە لە پاکستان و ئەفغاندستانەوە هێناویانن لە سوریادا هەن. ئەمە دەبێتە هۆکاری هەڵگیرساندنی جەنگی مەزهەبی و ئاینیی، کە لە ئەنجامدا دەبێتە هۆکاری دەربدەربوون و ئاوارەبوونی خەڵک. بە هەموو شێوەیەک دەبێت ئیران لە هەموو ناوچەکانی سوریادا نەمێنێت. لە ساڵی ٢٠١٥دا بینیمان کە چۆن لە ئەنجامی بارودۆخی نالەباری ناوچەکەدا، بە سەدان هەزار کەس ئاوەرە و دەربەدەر بوون و ڕوویان لە ئەوروپا کرد. هەروها ئیران بە واژۆ کردنی ڕێککەوتنی بەرنامەی ئەتۆمی لەگەڵ چەند زلهێزێکی دنیا، توانی لە ناوچەکەدا زیاتر بەهێز بێت. ئیران بە ئاشکرا دەڵێت کە ئەو دژی ئیسرائیلە بەڵام ئیران ئەوەشی دەیەوێت کە ببێت بە خاوەنی چەکی ئەتۆمی بۆ ئەوەی جێنوساید لە ناوچەکەدا ئەنجام بدات".
ئەنجێلا میرکلی، ددانی بە هەموو ئەو فاکتەرانەدا نا، کە وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل پەنجەی بۆ درێژ کردن و گوتی " جموجۆڵی ئیران لە ناوچەکەدا مەترسیدارە و بوونی موشک و بەرنامەی چەکی ئەتۆمیی ئیران جێگەی نیگەرانییە، بە تایبەتی بۆ ئیسرائیل. پێمان وایە کە ئیسرائیل مافی خۆیەتی نیگەرانی ئاسایشی نەتەوەیی خۆی بێت، هەروها ئێمە لەگەڵ ئێوە یەک ئامانجی هاوبەشمان هەیە و پێمان وایە نابێت ئیران ڕێگەی پێ بدرێت ببێت بە خاوەنی چەکی ئەتۆمی، تەنیا جیاوازی لە نێوان هەڵوێستی ئێمە و ئێوە لەوەدایە کە دوو ڕێگەی جیاوازمان گرتۆتە بەر بۆ رێگری گرتن لە ئیران.
شایەنی باسە ئەم هەڵوێستەی ئەڵمانیا دوای ئەوە دێت کە لە سەرەتادا، ئەوان ڕەخنەیان هەبوو لە هەڵوێستی سەڕۆکی ئەمریکا و کشانەوە لە ڕێککەوتنی بەرنامەی ئەتۆمی ئیران، بەڵام وا دیارە هەنوکە ئەڵمانیاش دەیەوێت بچێتە سەنگەری ئیسرائیل و ئەمریکا دژ بە تاران.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست