Friday, 01/06/2018, 10:33
دەیلینیوس ١/٦/٢٠١٨دەنووسێت،
لە ٣١/٥/٢٠١٨دا، پینتاگۆن هۆشداری ئەسەدی کرد سەبارەت بە هەر دەستدرێژییەکی سەربازی بۆ سەر ئەو هێزانەی کە لەلایەن کوردەکانەوە ڕابەرایەتی دەکرێن، کۆنتڕۆڵی باکوری سوریا دەکەن و ئەمریکا پشتیوانیان دەکات.
لەو بارەیەوە جەنەراڵ کێنت مککێنزی، گوتی"هەموو لایەنەکان دەبێت تێبگەن کە هێڕش کردنە سەر هێزی ئەمریکا و هاوپەیمانانمان لە سوریا سیاسەتێکی هەڵەیە". ئەو لێدوانەی مەککێنزی دوای ئەوە هات کە ئەسەد لە یەک دوو ڕۆژی ڕابردوو لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ڕەشەنتودەی، ڕایگەیاند کە ئەوان لایان ئاساییە هێز بەکاربهێنن بۆ دووبارە کۆنتڕۆڵکردنی ئەو ناوچانەی کە هەنوکە لە ژیر دەسەڵاتی سوپای سوریای دیموکراتن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست