Thursday, 31/05/2018, 14:01
فرانس ٢٤: ٣١/٥/٢٠١٨ دەنووسێت
سەڕۆکی سوریا، هۆشداری دەدات بە ئەمریکا لە پشتیوانی کردنی کورد لە سوریا و ڕایدەگەیەنێت کە ئەوان ئامادەن هێز بەکاربهێنن بۆ دەرپەڕاندنی هێزە کوردییەکان کە کۆنتڕۆڵی بەشێک لە خاکی سوریایان کردوە.
بەشار ئەسەد، لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەناڵی "ڕەشەن تودەی" گوتی "تەنیا کێشەیەک کە لە سوریا تا ئێستا هەبێت ئەوا بوونی سوپای سوریای دیموکراتە"، دیارە ئەسەد مەبەستی کوردە، کە ڕابەرایەتی ئەو هێزە دەکات و دەوری چالاکیان هەبوو لە جەنگی دژ بە داعشدا. ئەسەد گوتی دوو هەڵبژاردەمان لەبەردەمە بۆ چارەسەری ئەو گرفتە
یەکەم: لە ئێستاوە دەرگامان واڵا کردوە بۆ گفتگۆ لەگەڵیان، بەهۆی ئەوەی زۆربەی ئەندامانی ئەو هێزە سورین و وڵاتەکەی خۆیان خۆش دەوێت و خوازیار نین هیچ هێزێکی دیکەی دەرەکیی دەست بەسەر ئەو ناوچانەدا بگرێت. ئێمە هەموومان سورین و تەنیا یەک ڕێگەمان لە پێشە ئەویش ئەوەیە کە دەبێت پێکەوە لە سوریا بژین، ئەگەر ئەوەش نەبێت
ڕێگەی دووەم: ئەوەیە کە بە بەکارهێنانی هێز دووبارە ئەو ناوچانە کۆنتڕۆڵ دەکەینەوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست