کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


حەیدەر عبادی : نامەوێ حکومەتی داهاتوو لەسەر بیناغەی پشک پشکێنە بێت واتە (توافق)

Friday, 11/05/2018, 13:20


ئەمرۆ حەیدەر عەبادی، لەمیانی چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا، گوتی "لەگەڵ ئەوەدا نیم کە پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عیراق،  لەسەر بنەمای  پشک پشکێنە بێت" واتە حکومەتی "تەوافق".
شایەنی باسە، ئەو لێدوانەی سەڕۆک وەزیرانی عیراق حەیدەر عەبادی، لە کاتێکدایە کە میللەتی عیراق، بە هەموو پێکهاتە و نەتەوە و کەمە نەتەوەکان، سەرقاڵی خۆ ئامادە کردنن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراقی ساڵی ٢٠١٨، کە ڕۆژی شەمەی داهاتووە و دەنگدانیش بۆ عیراقییەکانی تاراوگە کۆتایی پێ هاتووە.
پارت و قەوارە سیاسییە کوردەکان لە باشووری وڵات، بە گرنگیەکی تایبەتی لەو هەڵبژاردنە دەڕوانن، هەموو لایەک دەستوبازوویان هەڵکردوە بۆ سەرخستنی ئەو پرۆسەیە، پروپاگەندەی ئەوە دەکەن کە ئەو هەڵبژاردنە بۆ نەتەوەی کورد چارەنووسسازە، سەرکەوتنی ئەو هەڵبژاردنانە مسۆگەر کردنی دەستکەوتە نیشتمانیی نەتەوەییەکانە، ئومێد بەخشە و وەک فانووسی سەحری وایە، دوای ئەو هەڵبژاردنانە هەموو گرفتە ئابووریی و سیاسییەکان چارەسەر دەکرێن و ڕۆژێکی ڕووناک لە هەڵاتندایە دوای دەرچوونی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن و پێکهێنانی حکومەتی عیراقی بۆ چوار ساڵی داهاتوو، کە لە هەفتەی داهاتوودا ئەنجامی هەڵبژاردنەکە دەردەکەوێت!
سەرانی لیست و پارت و قەوارە سیاسیەکانی هەرێم، بەمجۆرە خەڵک جۆشوخڕۆش دەدەن بۆ ئەوەی بچن بۆ ساغ کردنەوەی دەنگەکانیان لەنێو سندوقی دەنگدانەکانی عیراق، لە کاتێکدا لەم هەڵبژاردنەدا پێگەی کورد زۆر لە جاران لاوازترە، کورسییەکانی کە بۆ کورد تەرخان کراوە لە جاران کەمترە و حەیدەر عەبادی سەڕۆک وەزیرانی عیراقیش بە بێ باکەنە لە دەنگی کورد پێش دەستپێکردنی دەنگدانی ناوەوەی عیراق بە ڕاشکاوانە ڕایدەگەیەنێت کە  ئەو لەگەڵ سیاسەتی تەوافق نییە بۆ پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عیراق.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە