ئەو رۆژەی کە دادگای مێژوو ئەم خائینانە فڕێ دەداتە نێو زێرابەوە
Thursday, 10/05/2018, 0:05
جەنگیز چاندار لە کتێبی (شه‌مه‌ندەفەری میزۆپۆتامیا- گه‌شتێكی مێژوویی) لە لاپەڕە ٩٤ ئاوا لەسەر جەلال تالەبانی و بەرهەم ساڵح دەنووسێت:
كۆبوونه‌وه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ شاندی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان کرد له ژووره‌كه‌ی قایا تۆپه‌ری له هۆتێل، زیاتر له دوو كاتژمێری خایاند. جه‌لال تاڵه‌بانی باسی پێویستی و گرنگیی دیداری خۆی له‌گه‌ڵ توركۆت ئۆزال بۆ وته‌بێژی سه‌رەکكۆمار دەکرد.
له‌به‌شێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌لال تاڵه‌بانی و هه‌روەها به‌رهه‌م ساڵح ڕاپۆرته‌كه‌ی ساڵی ١٩٢٥ی كۆمه‌ڵه‌ی گه‌لانیان له جانتاكانیان ده‌رهێنا و باسی هه‌قی توركیایان کرد له باكوری عێڕاق. واتا ویلایەتی موسڵ (کوردستانی باشوور)، کە گوایە هەقی تورکیایە ، کە وەریبگرێتەوە.
لە کتێبەکەدا دەڵێت، بەم قسانەی تالەبانی قایا تۆپه‌ری سه‌ری سووڕمابوو.
دیسان لەم بارەیەوە ئەو نووسەرە دەنووسێت:
تالەبانی ماوه‌یه‌ك ئاگای له خۆی نه‌ما و چاوی بڕیبووە ئاوه‌كانی گه‌رووی ئەستەمبوڵ (داڵغەی لێدابوو). ڕێك منیش له به‌رامبه‌ریدا دانیشتم و لێم‌پرسی:
مام جه‌لال ئێمه‌ت جێهێشت!! تۆ لێره‌نیت؟ بۆ كوێ ڕۆیشتوویت؟
لە وەڵامدا تالەبانی وتی:
- ده‌زانی بیر له چی ده‌كه‌مه‌وه؟
- ئه‌گه‌ر ١٠٠كم له سه‌رووی ئه‌و شوێنه‌ی، كه تێیدا په‌یدابووم، لەوێ له دایك ببومایە، ئەوسا من ده‌بووم به كوردێكی توركیا. ئەوکاتە له‌وانه بوو ته‌مه‌نم به كارێكی بێ تامی وه‌ك جه‌نگ له شاخه‌كانی كوردستان بەسەر نەبردبایە، یان سەرقاڵی سه‌فه‌ركردنی به‌غدا نەدەبووم بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ دیكتاتۆرێك به‌ناوی سه‌دام.
ئەو نووسەرە دەڵێت تالەبانی درێژەی بە قسەکانی دا و وتی: دیسان له‌وانه‌یه وه‌ك كوردێكی بێ ناونیشان له ئیستا‌نبوڵ زوو زوو سه‌یری ئه‌م گه‌رووه‌م بكردایه، داخۆ كامیان باشتره؟ چاره‌نووسی مرۆڤ زۆر سه‌یره. من بیر له‌مه ده‌كه‌مه‌وه.
سەرنجی کوردستانپۆست:
ئەم نووسینە لە فەیسبوک (پەیجی هۆگر بێتوینی)مان وەرگرتووە، هەڵەی زمانەوانیمان بۆ چاککرد و سوپاس کە ئەو لاپەڕەیەی وەرگێڕاوەتە سەر کوردیی، زیاتر ئاشکرای کردین بە خیانەتەکانی جەلال تالەبانی و بەرهەم ساڵح. هەرچەندە ئەم جۆرە نووسین و گێڕانەوەی مێژووە، لەمڕۆدا بایەخی ئەوتۆی نییە، چونکە ٢٧ ساڵ کەم نییە، دەسەڵاتی پارتەکانی باشوور و بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی، تێیدا نەوەیەکیان بەرهەم هێناوە زۆربەیان لە خۆیان زیاتر خائینتر و وڵاتفرۆشترن، دەنا دەبوو تالەبانییەک رێگای پێنەدرایە لاشە بۆگەنەکەی لەو خاکەدا بنێژرێت، کە ناپاکی بەرامبەر کردووە؟ چۆن رێگا بە بەرهەم ساڵحیک دەدرێت دەسەڵات و پۆستی هەبێت، پارت و رێکخراو دروست بکات، کە خاکی کوردستانی باشوور بە مافی تورکیا بزانێت، هەر بۆیە ئەم ناپاکانە لە بەرامبەر لەشکرکێشی تورکەوە بێدەنگن، ئێمە راستمان کرد، کە رامانگەیاند حیزبەکەی بەرهەم دروستکراوی تورکیایە و ئەوان رەزامەندییان لەسەربووە، بەڵگە و بیرەوەرییەکان هەموو ئەو راستیانە دەسەلمێنن!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست