Tuesday, 10/04/2018, 1:06
ئەهڤاڵ، حوریەت دەیلی و سپوتینک ئینترناشینەڵ و گەلێک سەرچاوەی دیکەی میدیا دەنووسن،
سێرگی لاڤرۆڤ، ڕۆژی دووشەمە، لە کۆبونەوەیەکی ڕۆژنامەوانییدا، ڕایگەیاند کە تورکیا دەبێت ئەفرین ڕادەستی حکومەتی سوریا بکات. “دوای کۆتاییهاتنی ئۆپەراسیۆنی چڵە زەیتوون، داوا دەکەین تورکیا شاری عەفرین ڕادەستی حکومەتی سووریا بکاتەوە”، هەروها لاڤاڕۆڤ پێش وەڵامدانەوەی تورکیا بۆ داواکەیان لە بڕی ئەردوغان قسە دەکات و دەڵێت، “هیچ کاتێک ئەردۆغان نەیگوتووە عەفرین داگیردەکات”.
______________________________________________________________
شایەنی باسە، لەشکرکێشی و داگیرکردنی عەفرین لەلایەن تورکیاوە بۆتە جیگە نیگەرانی هەموو ئەو لایەنانەی کە لەگەڵ تورکیادا لە یەک سەنگەردا بوون دژ بە کورد، وەک ڕوسیا و ئیران و ئەسەد. ئەمڕۆ ڕوسیا، ئیران و ئەسەد داوا دەکەن تورکیا هێزەکانی لە شاری عەفرین بکشێنێتەوە و ڕادەستی حکومەتی ئەسەدی بکات و رێز لە یەکپارچەی خاکی سوریا بگرێت. تا ئێستا تورکیا بە فەرمیی هیج وەڵامێکی نییە. پرسیار لێرەدا ئەوەیە کە ئاخۆ دوای ئەو لەشکرکێشیەی کە نزیک لە دوو مانگی خایاند بۆ داگیرکردنی شاری عەفرین کە تورکیا گەلێک سەربازی تێددا کوژران و خەرجییەکی زۆری هەبوو، ئاوا بە ئاسانی لەسەر داوای ڕوسیا عەفرین ڕادەستی ئەسەد، ڕوسیا و ئیران دەکات، لە کاتێکدا ئەردوغان، بە سەدان جار لە میدیاکاندا دووبارەی کردۆتەوە کە ئەو دەیەوێت سنووری جوگرافیا و دەسەڵاتی ئیمپراتۆڕیەتی عوسمانی بۆ ناوچەکە بگەڕینێتەوە؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست