Monday, 09/04/2018, 11:03
ئێکسپرێس دەنووسێت:
ڕوسیا هۆشداری دەدات، کە هەر دەستدرێژیەکی سەربازی دەرەکیی لە سوریا بکرێت، بە بیانو و پروپاگەندەی بێ بنەمای وەک ئەوەی کە گوایە سوریا چەکی کیمیاویی بەکارهێناوە، ئێمە کاردانەوەی مەترسیدارمان دەبێت بەرامبەری.
دوای بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی لەلاین ڕژێمی ئەسەدەوە لەو چەند ڕۆژەی ڕابردوودا لە شارۆچکەی دۆما، کە بووە هۆی کوشتن و بریندارکردنی خەلکی سیڤیل، ئەمریکا جەختی کردەوە کە دەبێت دەستبەجێ وەڵامێکی نێونەتەوەیی دژ بەو کارە بدرێت، هەروها سەبارەت بەو ڕووداوە سەرۆکی ئەمریکا لە تویتەر نووسیویەتی
"سەڕۆک پۆتین، ڕوسیا و ئیران لێپرسراوەتی ئەوەیان لەسەر شانە، کە پشتیوانی لە ئاژەڵێکی وەک ئەسەد دەکەن، کە لە ئەنجامدا نرخەکەی لە سەریان زۆر بە گران دەکەوێت"!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست