رۆیتەرس: تورکیا بە فرەنسا دەڵێت، لە نێوان ئێمە و یەپەگە یەکێکمان هەڵبژێرە
Saturday, 07/04/2018, 1:33
ڕۆیتەرس دەنووسێت: وەزیریکی تورکیا بە فرەنسا دەڵێت بۆ بەستنی هاوپەیمانییەتی لە جەنگی دژ بە داعش دەبێت لە نێوان ئێمەو یەپەگە یەکێکمان هەڵبژێرێت و کوردەکانیش لە شاری مەنبیچ دەربکەی. هەروها ئەوەشی گوت، کە فرەنسا هیج قازانجێک نابێنێت لە پشتیوانی کردنی یەپەگە. وێرای ئەو داواکاریەی تورکیا، فرەنسا ئەمریکا ئاسا، هێزەکانی لە شاری مەنبیچ زیاد کردوە و لە جاران زیاتر یارمەتی یەپەگە دەدات و بە بەردەوامیی رەخنە لە تورکیا دەگرێت سەبارەت بە لەشکرکێشی دوو مانگەی بۆ سەر شاری عەفرین.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست