گومان هەیە، کە مەسرور و وەیسی مەسعود بارزانی دڵوڤانی برای نێچیریان دەرمانخوارد کردبێت
Monday, 02/04/2018, 12:59
راگەیاندنەکانی پارتیی دەڵێن، کە دلۆڤان ئیدریس بارزانی بە سەکتەی دڵ کۆچی دواییکرد
ئەم بەیانییە رێکەوتی دووشەممە 2-4-2018 کەناڵی رووداو هەواڵی مردنی کوتوپڕی دلۆڤان ئیدریس بارزانی بڵاوکردەوە، كە دەكاتە برای نێچیرڤان بارزانی، هەر وەک کەناڵەکە باسی لێوەکردووە، دڵوڤان لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی جمكبوو واتا دوانەی سکێک بوون و لە 21ی ئەیلوولی ساڵی 1966 لە بارزان لە دایكبووە، لە تەمەنی 52 ساڵیدا بە جەڵتەی دڵ کۆچی دوایی کردووە. شایانی باسە ئیدریسی باوکییان بە هەمان شێوە بە جەڵتەی دڵ لە رۆژی 31 / 01 / 1987 کۆچی دۆزەخی کرد.
دلۆڤان بارزانی کە نوێنەری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بوو بۆ كاروباری كۆمەڵایەتی، بەڵام لەم بارەیەوە سەرچاوەیەک بە شێوەیەکی دیکە باس لە جموجۆڵیی و چالاکی و کاری دیکەی دڵوڤان دەکات، کە دەڵێت بە نهێنی خەریکی دروستکردنی دەزگایەکی هاوشیوەی دژە تیرۆر و دەزگای پاراستنی پارتیی بووە، تا کۆدەتا بەسەر پارتیی و بنەماڵەی مەسعودی مامیدا بکات، ئەمیش بە پلانی نێچیرەڤانی برای، سەرچاوەکە دەڵێت ماوه‌ی دوو ساڵه دلوڤان ئیدریس بارزانی خەریکی دروستکردنی ئەو دەزگایە، بووە، بەڵام لە دواجاردا کە گومانیان خستۆتە سەری، مەسرور و وەیسی مەسعود بارزانی توانیویانە چەند کەسێک بنێرنە ناو ئەو دەزگایەی دڵوڤان و له رێگه‌ی یه‌كێك له حیماكانی کە دوو سەرە بووە، دڵوڤان ژه‌هر خوارد دەکەن.
یەکێک لەو سەرچاوە نزیکانەی بادینان بەناوی (Rûpel) دەنووسێت، هه‌ر چه‌نده مه‌سعود بارزانی بۆ پهردهپوشكردنی ئه‌و تیروره ناوخوییه، هه‌ر زوو به‌یانامه‌ی ماته‌مینی بڵاووكردوه به‌ڵام براكانی نێچیرڤان بارزانی داوا ده‌كه‌ن ته‌رمه‌كه‌ی بنێردرێته یونان بو پشكنینی پزیشكی.
دلوڤان بارزانی كوری دووه‌می ئیدریس بارزانییه، كه‌متر له نێچیرڤان و ره‌وان له میدیاكان ده‌رده‌كه‌وت، به‌ر له دوو ساڵ ڤیلایه‌كی له سویسرا به 50 ملیون دولار كری، وله قوبرسیش خاوه‌نی 2 هوتێلی گه‌وره‌یه.
ناوبرا هه‌رچه‌نده وه‌ك نوێنه‌ری نێچیرڤانی برای له زور پرسه و بونه كومهلایهتیهكاندا ده‌رده‌چوو، به‌لام له دژی ده‌زگای پاراستنی پارتی له گه‌ل یوسفی برای ماوه‌یه‌كه خه‌ریكی ده‌زگایه‌كی نهێنی ئیستخباراتی بوون، سیخوریان به سه‌ر ده‌زگای ئه‌منی پاراستنه‌وه ده‌كرد.
سەرچاوەکان:
|
کاتی ناشتنی دڵوڤان، بە ئامادەنەبوونی مەسعود و کوڕەکانی! ئەمە چی دەگەیەنێت؟ |
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست