حکومەتی هەریم بە فەرمی هەرێمى کوردستانی هەڵوەشانەوە
Wednesday, 28/03/2018, 22:37
نیچیر پاشەکەوتی 3 سالی گەرانەوە بۆ ئەم فەرمانبەرانە
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە هەولێر ئەم هەواڵەی راگەیاند
بانکی هەرێم لە هەولێر کە بانکی مەرکەزی هەرێمی کوردستانە خرایە سەر بەغدا بەمەش هەنگاوەکانی هەڵوەشاندەوەی هەریمی کوردستان بەردەوامە، ئەویش پاش رادەستکردنی فرۆکەخانە و گومرگ و خالە سنورییەکان و بەستنەوەیان بە بەغداوە.
دەسەڵاتدارانی تاڵانچی بۆ ئەوەی دریژە بەتاڵانی کوردستان بدەن و بازرگانییەکانیان بەردەوام بێ لەگەل وڵاتانی دەرەوە، چونکە بەپارەی میللەت خۆیان لە بازارەکانی جیهاندا نوینەر و دەڵاڵی کۆمپانیا گرتۆتە دەست، بۆ نمونە کۆمپانییاکانی هەموو مارکەکانی ئۆتۆمۆبیل بە پارەی میللەت مافی نوینەرایەتیان کڕیوە وەک نمونە هەر لە NISAN،TOYOTA تا FORD،SKODA هەموو ئەوانی تر.
بانکی هەرێم کە بانکی مەرکەزی هەرێمی کوردستانە لە هەولێر خرایە سەر بەغدا، بۆ فەرمانبەرەکان کە پیاوی خۆیانە، زۆربەیان لە راستیدا کارمەندى بارزانیەکانن لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە تەواویی پاشەکەوتی ساڵانی ڕابردوویان بۆ سەرف کراوە، ئەوەش دوای ئەوەی هەموو کارمەندەکانی بانکەکە فۆڕمی گواستنەوەیان پڕ کردوونەتەوە بۆ ئەوەی بخرێنە سەر بەغدا ، تا ڕاستەوخۆ لەلایەن بەغداوە سەرپەرشتی بکرێن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست