ئەو دکتۆرەی لێدەرێت لە لایەن بنەماڵەی بارزانییەوە، سزای توند دەرێت
Tuesday, 27/03/2018, 19:43
پەیامنێری کوردستانپۆست/ هەولێر:
دکتۆرە شایان عەسەکەری، کە دکتۆری نەخۆشی شیرپەنجەیە لە نەخۆشخانەی نانەکەلی سەر بەهەولێر، ئەو کەسەی کە لە گرتە ڤیدیۆیەکەدا سوکایەتی پێدەکرێت و شەقی تێهەڵدەدرێت، دواجار موبایلەکەی دەشکێنن.
کوردستانپۆست پاش پەیوەندیی کرد بە نەوخۆشخانەکەی نەناکەلی، تا دوای ئەو رووداوە بزانین چارەنووسی بەکوێ گەیشتووە، لە یەکێک لە کارمەندەکانی ئەو خەستەخانەیە زانیارییمان وەرگرت، کەوا دکتۆرە شایان عەسەکەری لەلایەن دەزگای پاراستن سزای تایبەتیی دراوە، سزادانەکەش بریتییە لەوەی کە دەبێت رۆژانە ١٢ کاتژمێر کار بکات و لە ژێر چاودێرییدا بێت، ئەگەر سەرپێچی کرد، یەکسەر لە کارەکەی دەربکرێت و ئاگاداری سەرەوە بکرێت.
سەرچاوەکە ئەوەی پێڕاگەیاقندنین کەوا لە بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکەیان پرسییوە، ئەم بڕیارە بە فەرمانی کێیە؟ لە وەڵامدا وتویەتی فەرمانەکە لەسەرو خۆمەوە هاتووە؟
سەرچاوەیەکی دیکەی نێو دەزگای پاراستنیش ئەو زانیارییەی پشتڕاست کردەوە، کە فەرمانەکە لە لایەن بنەماڵەی بارزانی و مەسرور بارزانییەوە دەرچووە.
شایانی باسە وەک لە گرتە ڤیدیۆیەکەدا دەردەکەوێت، دکتۆرە شایان عەسکەری داوا لەو پاراستنە دەکات کە ناوی ناسحە و خەڵکی کەرکوکە، پێی دەڵێت بۆ نایەیتە بەرەی ئێمە و واز لەو حیزبانە بهێنیت!؟
کلیکی وێنەی د. شایان بکە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست