Friday, 16/03/2018, 4:56
سەوت کوردستان لە ١٤/٣/٢٠١٨ دەنووسێت،
عرفات کەرەم، سەڕۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عیراق، گوتی "حکومەتی بارزانی پابەند دەبێت, بە هەر ڕێککەوتنێک کە ئەنجام دەدرێت لە نێوان بەغداد و عیراق, سەبارەت بە جەنگ دژی ئیرهاب. گوتیشی، پەیوەندییە دەرەکییەکان لە ژێر دەسەڵاتی حکومەتی ناوەندە و هەرێم بەشەکە لە عیراق، هەرچی ڕێککەوتنێک لە نێوان حکومەتی ناوەند و تورکیا بێت ئێمە پابەندی دەبین، هێزی پێشمەرگە بەشێکە لە سوپای عیراق، لێپرسراوەی پاراستنی سنووری عیراقی لە ئەستۆ دایە، دەبێت پارێزگاری لێ بکات و بەشدار بێت لە هەر هێرشێک سەربازی بۆ پاراستنی سنووری عیراق.
شایەنی باسە، بەکر بوزداغ، قسەکەری فەرمیی تورکیا، لە کۆنفراسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە ١٢/٣/٢٠١٨دا گوتی " ئەوان لەگەڵ حکومەتی عەبادی گفتوگۆکانیان ئیجابی بووە، بەو مانایەی کە حکومەتی بەغداد ڕەزامەند بووە بۆ داگیرساندنی جەنگ دژ بە پەکەکە. کەواتە ئەو لێدوانەی سەڕۆکی فراکسیۆنی پارتی ئەوە دەگەیەنێت، کە حکومەتی هەرێم ڕازیە دەست لە نیو دەستی تورکیا و عیراق بنێت و لەگەڵ تورکیا بچێتە جەنگ دژ بە پارتی کرێکارانی کوردستان، "پەکەکە".
------------------------------------------------------------------------------------------
حکومەتی هەرێم و پارتە دەسەڵاتدارەکانی باشوور، لەسەر مێزی گفتوگۆ لەگەڵ بەغداد، هەموو مەرجێکی حکومەتی عیراقیان قبوڵ کردوە، لە ڕادەست کردنی دەسەڵات و دەرامەتی فڕۆکەخانەکانی شاری هەولێر و سلێمانی، تا دەگات بە ڕادەست کردنەوەی خاڵە سنووریەکان و گەڕانەوەی لیژنەی ئاسایشی(ئیستیخبارات)ی بەغداد بۆ هەرێم، لەو دیدەوە، ئەو هەواڵەی کە "سەوت کوردستان" باسی دەکات، هەڵویستێکی نامۆ نییە و ئەو جۆرە هەنگاو و هەڵوێستانە، چاوەڕوان کراون لە حکومەتی هەرێم و سەڕۆکی پارتە دەسەڵاتدارەکانی کورد لە باشوور هەر وەک پیشەی هەمیشەیان.
سەرچاوە:
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست