لەسەر داوای تورکیا، سالح موسلیم دەستگیرکراوە
Monday, 26/02/2018, 1:51
نیویۆڕکتایمز ٢٥-٢-٢٠١٨، دەنووسێت، میدیای ئەندۆڵی تورکی، ڕایگەیاندوە، کە لێپرسراوێکی فەرمی کورد لە سوریا، لە ڕۆژی یەکشەمە، لە لایەن پۆلیسی جیکیەوە دەستگیر کراوە، لە سەر داوای حکومەتی تورکیا.
سالح موسلیم، نوێنەر و قسەکەری فەرمیی، هێزە هاوپەیمانەکانی سوریایە، کە بەرێوەبەر و نوێنەری حکومەتی خۆیجێیی باکوری سوریا و جوڵانەوەی هەوڵدانە بۆ سەقامگیر کردنی دیموکراتی لە ناوچەکە.
قسەکەرێکی فەرمیی، کۆنگرەی نەتەوەیی کورد، لە ڤیەنا، ڕایگەیاند کە، سالح موسلیم، لەو هۆتێلەی کە لێی دەمایەوە، لە پایەتەختی چیک، لەو وڵاتەی، کە دژ بە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر شاری عەفرین، لێداوانی داوە، لە لایەن پۆلیسی ئەو وڵاتە دەستگیر کراوە!
شایەنی باسە، پولیسی چیک، بە نووسراوێکی فەرمی رایگەیاند, کە دەستگیر کردنی سالح موسلیم، بەهۆی ئەوە نەبووە، کە ناوبراو هیچ تاوانێکی ئەنجام دابێت، بەڵکو لە سەر داوای وڵاتێک ئەو کارە ئەنجام دراوە.
نیوریۆڕکتایمز، ئەوەشی نووسیوە، کە سالح موسلیم، سەڕۆکی پەیەدەیە، کە باڵی سیاسیی یەپەگەیە. تورکیا، ڕایگەیاندەوە کە یەپەدە و یەپەگە، بەشێکن لە پەکەکە، ئەو رێکخراوەی کە بە رێکخراوێکی تیرۆریستی ناسراون لە لایەن ئەوروپا و ئەمریکاوە.
لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، موسلیم ڕایگەیاند، کە ئەوەی تورکیا دەیڵێت ڕاست نییە، ئەو رێکخراوە کوردیەی رۆژئاڤا لە باکوری سوریا، هیچ پەیوەندییەکی بە پەکەکەوە نییە.
یەپەگە، گروپێکی سەرەکیین، لە هێزی سوریای دیموکرات، کە هاوپەیمانیەتیان هەیە، لەگەڵ ئەمریکا کە سەڕۆکایەتی هێزی هاوپەیمانان دەکات لە جەنگی دژ بە داعشدا لە سوریا.
نیویۆرکتایمز، ئەوەشی نووسیەوە، سەرەڕای رەخنەکانی تورکیا، ئەمریکا، رێزی تایبەتی هەیە بۆ یەپەگە، بە هەر دوو باڵیەوە سیاسیی و سەربازیەکەشی.
سەرەڕای رەخنەکانی تورکیا، ئەمریکا، رێزی تایبەتی هەیە بۆ یەپەگە، بە هەر دوو باڵیەوە سیاسیی و سەربازیەکەشی.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست