مەسعود بارزانی ناچارکراوە کە بەمزوانە سەردانی تورکیا بکات
Tuesday, 20/02/2018, 15:53
لە پەیوەندییەکدا سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو لە نێو دەزگای پاراستن بۆ پەیامنێریكی کوردستانپۆستی لە هەولێر ئاشکراکرد، کە پاش ئەو تێکشکاندنە چاوەڕواننەکراوەی سوپای تورکیا لە عەفرین، کە لاشەی زۆری کوژراوی سەربازەکانی بۆ چۆتەوە و ئەمە بۆتە هۆی لێکەوتنەوەی ناڕەزایی، ئیستا تورکیا لە هەولی کۆکردنەوەی جاشی کورد و ئیسلامییە تیرۆریستەکانە، بەمە دەیەوێت ئەو میلیشیایانە پێشڕەوی شەڕەکان بکات و سوپای تورکیا تا دەتوانێت سەربازەکانی خۆی لە کوشتن بەدووربگرێت.
سەرچاوەکەی نێو دەزگای پاراستن دەڵێت: ئەم زانیاریانە میتێکی تورکی ناو قونسوڵخانەی تورکیا لە هەولێر درکاندوویەتی، کەوا لەسەر داوای ئۆردوغان داواکراوە خودی مەسعود بارزانی بە نهێنی سەردانی تورکیا دەکا، چونکە لە ئیستادا مەسعود هیچ پۆستێکی ئیداری نییە، جگە لە پۆستی سەرکردایەتی پارتەکەی، هەرچەندە مەسعود باری دەرونی و تەندروستی زۆر باش نییە، بەڵام لەلایەن تورکیاوە فشاری خراوەتە سەر کە دەبێت ئەو سەردانە ئەنجام بدات، چونکە داوای ئەوەی لێدەکرێت کە دەبێت بەشێکی زۆری رێکخستنەوەی ئەو میلیشیایانە کە لە داعش و جاشی کورد و ئیسلامییە توندڕەوەکانی سوریا، دەبێت لە سەر بودجەی حکومەتی هەرێم بێت.
سەرجاوەکە دەڵێت ئەو گروپە تیرۆریستانە پێکهاتووە لە ١١ گروپی ئیسلامی، ئامانجیان لەناو بردنی کوردە لە عەفرین و ناوچەکانی دیکەی سوریا. بۆ ئەمەش دەسەڵاتی کوردی دەبێت لە رووی مادییەوە هەموو تواناکانی خۆی بۆ ئەو گروپانە ئامادەبکات، هەڵبەت ئەمەش بە بەردەوامبوون بەوەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم زیاتر دوابخرێت و نەدرێت و سەرانەی زیاتر بخرێتە سەر هاوڵاتیی،
لەگەڵ ناردنی زانیارییەکاندا پەیامنێری کوردستانپۆست لە هەولێر دەڵێت حکومەتی ئاکەپەی ئۆردوغان دەیەوێت بە پارەی کورد، کورد لەناو بەرێت، چونکە وەکو زانیرییمان بەدەست گەیشتووە کە زۆربەی بەرپرسەکانی پارتیی کە کاتێک بۆ سەردان چوونەتە تورکیا لەلایەن میتی تورکیاوە بە زۆر سێکس لەگەڵ ژن و کچ و تەنانەت لەگەڵ خۆیاندا کراوە و بە ڤیدیۆش گیراوە، بۆیە ئەمە بۆتە خاڵێکی لاوازی پارتییەکان کە ناچاربوون خۆیان تەسلیم بە میت بکەن و ببنە سیخوڕ و فەرمانەکانیان بۆ جێبەجێ بکەن، ئەم میتودە ئیستا لە زۆربەی دەوڵەتە دیکتاتۆرەکان پیادەدەکرێت، تەنانەت ژنی بەرپرسێکی بارزانی کە کەسی نزیکی مەسعود بارزانیشە ئەو کارەی لەگەڵدا کراوە، بۆیە بنەماڵەی بارزانی سەرشۆڕ و ملکەچی فەرمانەکانی میت و ئەردۆغانن.
پەیامنیری کوردستانپۆست/هەولێر
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست