کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تورکیا، هۆشداری دەداتە سوریا لە یارمەتیدانی یەپەگە لە عەفرین،

Tuesday, 20/02/2018, 14:14


سی.ئێن.ئێن ٢٠/٢/٢٠١٨ دەنووسێت،
جێگری سەڕۆک وەزیرانی تورکیا، هەڕەشە لە سوریا دەکات و دەڵێت" سوریا، دەبێت ئامادەی ئەوە بێت، کە ڕووبەڕووی کاردانەوە خراپ بێت، کە بڕیاری یارمەتیدانی گروپی چەکداری کورد بدات، کاتێک کە، ئەنقەرە، ئەو گروپە چەکدارە، بە بەشێک لەو گروپە چەکەدارانە دەزانێت، کە لە نێو، چوارچێوەی سنوورەکەی مەترسی لەسەر تورکیا دروست دەکەن. ئەم لێدوانەی بەکر بۆزدەگ، دوای ئەوە هات، کە ڕۆژی دووشەمەی ڕابردوو، میدیای سەر بە حکومەتی سوریا "سانا" بڵاوی کردەوە، کە حکومەتی سوریا، دوای چەند کاتژمیرێک، هێزی سەربازی دەنێرێت بۆ عەفرین بۆ هاوکاری شەرەڤانانی کورد.
بەگوێرەی ڕاپۆڕتی ئەنادۆڵ بێت، بۆزدک، ڕایگەیاندوە کە ئەو جۆرە ڕاپۆرتە، هێشتا پشتڕاست نەکراوەتەوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا، هەر بڕیارێکی لەو جۆرە، لە لایەن رژێمی سوریاوە بدرێت و هێز ڕەوانە بکات، بۆ یارمەتیدانی یەپەگە و پەیەدە، هەر هەنگاویکی لەو جۆرە لە ناوچەکە، کاردانەوەی خراپی لێدەکەوێتەوە.
ڕۆیتەرس، لە ڕۆژی یەکشەمەی ڕابردوو، ڕایگەیاند، کە قسەکەرێکی فەرمی کورد، بەدران جای کورد، گوتی "هێزە سەربازیەکە لە سەر سنوورەکانی نیشتەجی دەکرێت بە گوێرەی ڕێککەوتنی نێوان دیمەشق و کوردانی سوریا".
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود داود ئۆغلی، لە کۆنفراسێکی ڕۆژنامەوانییدا، ڕایاگەیاند و گوتی، "چوونە ژوورەوەی، هێزی سوری، گرنگ نییە، گرنگ ئەوەیە کە ئەو هێزە چی دەکات. ئەگەر چوونە ژوورەوەی، بە مەبەستی پاککردنەوەی عەفرین بێت، لە هێزەکانی یەپەگە و پەیەدە، ئەوا هیج کێشەیەک دروست نابێت، بەڵام ئەگەر چوونە ژوورەوەیان، بۆ ئەوە بێت یارمەتی، هێزەکانی یەپەگە و پەیەدە بەدەن و بیانپارێزن، ئەوا کەس ناتوانێت پێش بە تورکیا و سەربازەکانی بگرێت.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە