کۆبونەوەی وەفدی هەرێمی کوردستان لەگەل دەسەلاتدارانی ئەلمانیا لەبارەی پەنابەرانەوە
Saturday, 17/02/2018, 0:54
پەیامنێری کوردستانپۆست(ئەلمانیا)
وەفدەکەی هەرێمی کوردستان ئامادەیی تەواویان نیشانداوە لەسەر وەرگرتنەوەی تەواوی پەنابەرانی ئەلمانیا و ئاماژەیان بەوە داوە کە ئەم پەنابەرانەی روویانکردۆتە وولاتانی ئەوروپا، بە گشتی دز و خاوەن کێشە و چاولێکەرەکانن روویان لە ئەوروپا کردوە، ئەگەرنا هیچ کێشەیەک و قەیرانێک نەبوە بۆ ئەم پەنابەرانە تا بەهانەی رووکردنە هاندەران بگرنەبەر. بە دەسەلاتدارانی ئەلمانیایان گووتوە کە لە پەرلەمانی ئەوروپاش قسەی ئەوان وەک دەسەلاتدارانی کوردستان بگەینن بە تەواوی دەولەتانی ئەوروپا کە ئەوان لە کوردستان هیچ کێشەیەکیان نیە و هەمو کەس ئازادانە و سەربەستانە بۆخۆی ژیان دەکات و کاری خۆی ئەنجام دەدات وە حکومەتی هەرێم ئامادەیە تەواوی ئەوکەسانە وەربگرێتەوە کە روویان کردۆتە هەندەران و رەفز کراونەتەوە لە وولاتەکانی ئەوروپا. و باسیان لەو پەنابەرانەش کردوە کە لەدەروەی سنوری هەرێمی کوردستانن بەتایبەت کوردستانیانی ناوچە وازلێهێنراوەکان و ئامادەییان نیشانداوە بۆ وەرگرتنەوەی ئەمانیش.
ئەمە کە قسەی نوێنەرانی هەرێمی کوردستان بێ لەوبارەوە هیچ بەهانەیەکیان بۆ نامێنێتەوە تا ئەو کارە ئەنجام نەدەن وولاتانی ئەوروپا و بەتایبەت ئەلمانیا، لە ئەگەری چالاکیەکانی رێکخراوەکانی پەنابەران و رێکخراوە مرۆڤ دۆستەکانی ئەوروپاش بۆ ئەوەی نەهێلن پەنابەران بە زۆرەملێ دیپۆرت بکرێنەوە ئەوا دەسەلاتدارانی ئەوروپا قسەی دەسەلاتدارانی هەرێم دەکەنە بەلگە و دەلێن هیچ کێشە و ئاستەنگێکیان بۆ ناهێتە پێشەوە گەر دیپۆرتی هەریمی کوردستانیان بکەینەوە چونکە ئەم پەنابەرانە درۆدەکەن و هیچ مەترسیان لەسەر نیە.
مەبەست لەم کارەیان ئەمەیە چەند سالێکە بە هۆی ئەم پەنابەرانەوە ناوی حیزبە دەسەلاتدارەکانی باشور بەتایبەت بنەمالەی تالەبانی و بارزانی زۆرخراپ زراوە و بە تیرۆریست لە زۆرێک لە ناوەندەکانی ئەوروپا ناوەزندیان دەکەن، بۆیە بۆدلنیاییدان و خۆ دەربازکردن لەو تەنگەژە و بابەتە مەترسیدارە ناوی خەلکی هەرێمی کوردستانیان زراندوە و گوایە ئەمانە دزن و پیاو خراپن و کاری خراپیان لە هەرێمی کوردستان ئەنجامداوە بۆیە رایان کردوە یاخود هەندێک لەمانە ژیانیان زۆر خۆشبوە و تەنها بۆخۆشی و لاسایی کردنەوە ی خەلکانێک روویان لە هاندەران کردوە..
ئەمە جاری یەکەمیان نیە کە تەنانەت لە غەریبیش واز لەم خەلکە قوربەسەرەی هەرێمی کوردستان ناهێنن، چەندین جاریتر کاری وایان ئەنجامداوە و گرێبەستیان لەگەل وولاتانی ئەوروپا کردوە بۆ بابەتی ناردنەوەی پەنابەران و لە بەرامبەردا برێک پارەیان پێدراوە. مەبەستی سەرەکی ئەمجارەشیان پارە و خۆ باش نیشاندانە لەبەردەم دەولەتەکانی ئەوروپا وە پاک نیشاندانی دەسەلاتدارانی هەرێمە بەهۆی ئەو ناوەی لەسەریانە لە بارەی تیرۆرستی و خراپ مامەلەیان لەگەل خەلک، بەتایبەت راپۆرتەکانی رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و رۆژنامەنوسان کە لە بارەی هەرێمی کوردستانەوە بە مەترسیدار ناویان بردوە بۆ ئازادی و ژیانی خەلکی بە گشتی و بەتایبەت رۆژنامەنوسان. لەهەمانکاتدا خەلکانێک بەر ئەم دیپۆرتکردنەوە دەکەون کە رایانکردوە لە هەرێمی کوردستان بەتایبەت لەبەر هەرەشەی کوشتن لەلایەن بنەمالەی تالەبانی و بارزانی، سالانێکە دەسەلاتدارانی هەرێم دەگەرێن بەدوای ئەم کەسانە و دەیانەوێ بیاندۆزنەوە بەهەر رێگەیەک بێ بەهۆی ئەو زانیاریە زۆرانەی لەلایانە لەسەر هەردوو بنەمالە و دەسەلاتدارەکانی هەرێم..
لە ئێستادا لەتەواوی ئەوروپا پەنابەران پێویستە یەک دەنگ و رەنگ کار و چالاکی هەمەجۆری ئاشتیانە ئەنجام بدەن دژ بە هەردوو بنەمالە و دەسەلاتدارانی هەرێم و رووبکەنە ئەو کەسانەی کە مافی مرۆڤ لایان گرینگترە لە بەرژوەندی سیاسیەکان کە بۆ بەرژەوەندی کاتی خۆیان خەلکی بێگوناه دەکەنە سوتەمەنی! باشترین رێگا ئەمەیە لە ئەلمانیا خۆپیشاندان ئەنجام بدرێ لەدژی هەردوو ئامۆزا نیچیر و مسرور بەتایبەت مسرور وەک بکوژی رۆژنامەنوسان و مرۆڤی بێتاوان بیناسێنن لە ئەوروپا بەبەلگەی رێکخراوە جیهانیەکانی مافی رۆژنامەنوسان و مرۆڤ.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست