کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئیسرائیل و ئەمریکا یەک هەڵوێستن دژ بە ئیران

Sunday, 11/02/2018, 11:16


بی.بی.سی ١١/٢/٢٠١٨
ئیسرائیل, هێرشی ئاسمانی ئەنجامدا، بۆ سەر بنکەی ئیرانی، دوای ئەوەی کە فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی سوری، سنووری ئیسرائیلی بەزاند بوو. لەو بارەیەوە، سەڕۆک وەزیرانی ئیسرائیل، بینجامین نێتانیاهۆ، گوتی  "وڵاتەکەی ئامادەی  پارێزگاری کردنە لە خۆی بەرامبەر بە هەرچی هەڕەشەیەک و مەترسیەک".
لە کاتی ئەنجامدانی هێرشە ئاسمانیەکە، هێزی ئاسمانی سوری، فڕۆکە ئیسرائیلیەکەیان خستە خوارەوە. شایەنی باسە  فرۆکەکە، لە باکووری ئیسرائیل کەوتە خوارەوە و فڕۆکەوانەکە بە برینداری گەیاندار نەخۆشخانە.

نتانیاهۆ ڕایگەیاند کە "ئەوان سیاسەتیان ڕوونە, بەرامبەر بە پارێزگاری کردن لە سەروەری دەسەڵات و وڵاتیان. هەروها وتیشی، ئیران بەبێ شەرمانە، دەستدریژی بۆ سەر سەروەریەکانی خاکی ئیسرائیل کردوە و فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئیرانی ناردوە بۆ ئاسمانی ئیسرائیل. ئیران لێپرسراوەتی ئەو ڕووداوەی لە ئەستۆدایە. لە درێژەی باسەکەدا، گوتی ئەوان دژی هەموو هەوڵەکانی ئیران دەوەستن کە بیانەوێ بنەکەی هێزی سەربازیان فرەوان بکەن بۆ نێو سوریا. لە هەمان کاتدا ئێمە ئاشتیمان دەوێت لە ناوچەکە.
ئەمریکا، بە ئاشکرا پشتیوانی لە ئیسرائیل کرد و هەڵوێستی ئیسرائیلی بەرز نرخاند بۆ پارێزگاری کردن لە وڵاتەکەیان و لێپرسراوەتی رووداوەکەشی خستە ئەستۆی ئیران.
ئەنتۆنیۆ گیتەڕیس، سکرتێری نەتەوە یەکگرتووەکان، داوای کرد کە بارودۆخەکە بەرەو گرژی زیاتر نەچێت و سنوور بڕینی سوریاشی بۆ ئاسمانی ئیسرائیل بە مەترسیدار لە قەڵەم دا. لە هەمان کاتدا هێزی ئاسمانی سوریا ڕایانگەیاند، کە ئەوان تەقەیان لە فڕۆکەکەی ئیسرائیل کردوە وەک کاردانەوەیەک دژ بە بۆردومانی فڕۆکەکە بۆ چەند بنەکەیەکی سەربازی سوری.
شایەنی باسە، ئەمریکا و ئیسرائیل دەرکیان بە مەترسی بەهێز بوونی ئیران کردوە لە ناوچەکە،  نیگەرانی ئەوەن، کە ئیران دەسەڵاتی سەربازی زیاتر بەهێز بکات لە سوریا، نزیک بێتەوە لە سنووری ئیسرائیل و لە ئەنجامدا هەڕەشە لە سەقامگیربوونی ئاشتی و ئاسایشی ناوچەکە بکات بە تایبەتی لە بارودۆخی نێو ئیسرائیل.
ئیسرائیل، لە ناوچەی رۆهەڵاتی ناوڕاستدا توانیویەتی سوپایەکی بەهێزی هەبێت لە هەموو ڕوویەکەوە، هەروها توانیویەتی سنووری وڵاتەکەی باش پارێزگاری لێبکات و نەهێلێت ئیران و سوریا و تورکیا، بوێری ئەوەیان تێددا هەبێت، سنوور ببەزێنن و خاکی ئیسرائیل بکەن بە مەیدانی ململانێێ سەربازیی، ناسەقامگیری لە وڵاتەکەیاندا دروست بکەن، هەر وەک چۆن لە کوردستان کردوویانە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە