کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بانگەوازا لایەن رۆشەنبیرو چالاکەوانی بەناوبانگی جیهانەوە (مە‌هێڵن ئەفرین ببێت بە کۆبانیەکی دی)

Saturday, 20/01/2018, 13:34


کۆمەڵێک ڕۆشەنبیر و چالاکەوانی مەدنیی، لە سەر ئاستی جیهان، کەمپەین و بانگەواز دژ بە لەشکرکێشی تورکیا دەکەن بۆ سەر ئەفرین. لە نووسراوێکدا کە کۆمەڵێک کەساییەتی ناسراو لە سەر ئاستی دنیا واژۆیان کردوە هاتووە:  
ئێمە، وەک چەند ئەکادیمیى و چالاکەوانی مافەکانی مرۆڤ، پێداگری و داوا دەکەین لە سەڕۆکەکانی ڕووسیا، ئێران و ئەمریکا، ڕێگری بکەن لە تورکیا، نەهێلن سنووری سوریا ببەزێنێت و هێڕش بکاتە  سەر خەڵکی ئەفرین و لێیان گەرێت بە ئاشتییانە ژیان و گوزەران بکەن.
عەفرین، زۆربەی دانیشتوانی کوردن، سەڕەرای یارمەتیەکی کەمی نێونەتەوەی، ئەو شارە یەکێکە لەو ناوچانە کە بە سەقامگیرترین و ئارامترین ناوچە هەژمار دەکرێت لە سوریا.  زۆربەی ئاوارەبووانی  جەنگی پێنج ساڵەی سوریا، ڕوویان تێکردوە، کە بۆتە هۆکاری ئەوەی کە ژمارەی دانیشتوانی ئەو شارە دووبەقەد جاران بێت٠٠٠ ،٤٠٠. مرۆڤ. هەنوکە، عەفرین بە کۆمەڵێک دوژمن گەمارۆ دراوە ، لەوانە گروپە جیهادییەکانی کە تورکیا یارمەتییان دەدا، ئەلقاعیدە و تورکیا.
ئەۆردوگان،هەڕەشەی هێرشکردنە سەر سەربازە کوردەکانی کە لە هاوپەیمانیەتیدان لەگەڵ ئەمریکا دەکات، کە ئەویش یەپەگە یە (یەکەکانی پاراستنی گەل) کە  لە  سەنگەرێکدان لەگەڵ ئەمریکا لە جەنگی دژ بە داعش. تورکیا یەکەکانی پاراستنی گەل بە “تیرۆریست” تاوانبار دەکات، لە کاتێکدا کە یەپەگە، خاوەن تۆمارکراوێکی دورمەودایە  لە دامەزراندنی ئەنجومەنێکی دیموکراتیی ناوچەیی لە هەر شارۆچکەیەک کە لە ژێر دەستی داعش ئازدکرابێت، هەروها یەپەگە تەنها خولیا و ئامانجی ئەوە بووە، کە وەک هێزێکی بەرگریکار لە کورد و كه‌مه‌ نەتەوەکانی تر کە لە ژێر سایەی فیدڕاڵی دیموکراتی باکوری سوریای دەژین(DFNS) بمێنێتەوە. هەروەها ئەو ناوچەیە بە “ڕۆژئاڤا”ش ناسراوە کە کە ئەفرین شارێکە لە ژێر ئەو چەترە. 
تورکیا هێزێکی زەبەلاح و گەورەی لە سەر سنورەکانی عەفرین نیشتەجێ کردوە و ئۆردوگان بەڵێنی داوە کە هێرش بکاتە سەر کانتۆنەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردەکان بە هەموو توانایە سەربازییەکانی و کاولیان بکات،  ئارامی ئەو ناوەچەیە بشێوێنیت و ژیان و گوزەرانی هەزاران خەڵکی سڤيلی پەنابەر بخاتە ژێر مەترسییەوە و  هێڕش و تۆڵە لە کورد بکاتەوە. 
ئەو هێرشە دژ بە دانیشتوانی ئاشتیخوازی عەفرین دەستدرێژیکردنە بۆ سەر ناوچەی ژێر فەرمانڕەواییەکی ئاشتیخواز و دیموکرات. تورکیا ناتوانێت ئەم جۆرە هێرشە جێبەجێ بکات بە بێ ڕازامەندی ڕوسیا، ئێران و سوریا و بێدەنگ بوون و دەستەوەستانی ئەمریکاش . کورد بە لە دەستانی هەزاران کوڕ و کچی لاو و گەج کە لە  یەپەگە و یەپەژە کۆبوونەوەو بە خۆڕاگرتن و پێداگری توانیان بەسەر دنیای داعش زاڵببن. ئەمریکا و کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی دەبێت  پابەندبوونی ئەخلاقی خۆیان دەرببڕن و پشتگیری لە کورد بکەن. ئێمە داوا لە بەرپرسانی  ئەمریکا و کۆمەڵگەیی نێوده‌وڵه‌تى دەکەین سەقامگیری و ئارامی و ئاسایشی عەفرین مسۆگەر بکەن و ڕێگری بکەن  لە دەستدرێژيیەکانی تورکیا  بۆ سەر سوریا و سنورەکانی. 

ئەوانەی واژوویان کردووە :
نوام چۆمسکی : پرۆفیسۆر، پەیمانگای ماساچوسێت
داڤید هارڤەی : پرۆفیسۆری لە بەشی ئەنسرۆپلۆژیا و جیۆگرافیا بە پلەی ئەمتیاز
مایکڵ هارت : فەیلەسوفی ساسیی و پرۆفیسۆری ئەدەبی زانکۆی دیۆک
مایکڵ واڵزەر : پرۆفیسۆر زانکۆی برنستۆن
کارلۆت بۆنچ : پرۆفیسۆر زانکۆی ڕۆتجێر
تۆد گتیڵن : سۆسۆلۆجیست زانکۆی کۆڵۆمبیا
داڤید گرایبەر : پرۆفیسۆری ئەنسرۆپۆلۆجیا
نەجدی ئەلعەلی : پرۆفیسۆر لە زانکۆی لەندەن
مارینە سترین : پرۆفیسۆری یاریدەدەر، بێنمینگهام
ئان سنیتۆ : پرۆفیسۆر..
بیل فلێختەر : سەرۆکی پێشووی کۆڕی ترانس ئەفریکا
داڤید فلیپس : دەرهێنەر
جۆی لاورانس : دەرهێنەری فیلم و فۆتۆگرافەر
مێریس تاکس : نوسەر
دێبی بوکچین : نوسەر ڕۆژنامە نوس
سەرچاوە:

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە