جه‌لال و مه‌سعود وه‌ک دوو به‌کرێگیراو
Friday, 17/11/2017, 18:03
زۆربه‌ی به‌ناو سه‌رکرده‌کانی بزووتنه‌وه‌ی چه‌کداری کوردستانی باشوور له‌لایه‌ن داگیرگه‌ران و ووڵاتانی ناوچه‌که و ئه‌مه‌ریکاوە بەکارهێنراون و وەکو کەسانێکی خۆفرۆش و بەکرێگیراو فه‌رمانیان پێکراوه، هەر وڵات و لایەنێک بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆی بەکاری هێناون، بۆیان دیاریی کردوون که‌ی شه‌ڕ و ئاشتی بکه‌ن و کەی ئاشبەتاڵ، له‌گه‌ڵ کێدا پێک بێن، یان له‌گه‌ڵ کێدا شه‌ڕ بکه‌ن و له چ کاتێکدا و له چ شوێنێکدا. ئەم ناموبارەکانەش بەناوی کوردایەتیی، رزگاریی نیشتیمان، ئازادی گەل خەڵکی کوردیان بەکوشت داوە و وەک کەرەستەیەک بەکاریان هێناوە.
ئەو نامەیە، بۆ ئەو دوو بەکرێگیراوە نێردراوە، به زمانێکی زۆر زبر و فه‌رمان ده‌رکردن، ئه‌مه‌ریکا داوا له هه‌ریه‌که له مه‌سعود و جه‌لال ده‌کات که چۆن ده‌بێت وه‌ک دوو به‌کرێگیراو ئەو فەرمانە بەجێ بهێنن و چیان بۆ بکه‌ن.
ئه‌م بروسکه‌یه له ڕۆژی ئۆگه‌ستی هه‌ڤده‌ی ساڵی ۱۹۹۹دا بۆ مه‌سعوود نێردراوه له‌لایه‌ن ئیلیزابێس جۆنسه‌وه که جێگری یارمه‌تیده‌ری سکرتێریه‌تی مه‌کته‌بی کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی نزیکه و داوای ده‌ستبه جێی ئه‌م کارانه لە مەسعود ده‌کات و ده‌ڵێ هه‌مان داواشه، کە جه‌لال دەبێت جێبەجێی بکات.
• کردنه‌وه‌ی باره‌گای یه‌کێتی و پارتی له ناوچه‌ی هه‌ریەکه‌تان.
• گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵکی ده‌رکراو له‌لایه‌ن هه‌ردوو لاتانەوه بۆ جێگه‌کانی خۆیان.
• ڕێگه‌نه‌دان به پ ک ک ـ و ئه‌ندامانی پارتی کرێکاران کوردستان ـ بۆ ناو عێراق.
• هه‌روەها داوا له مه‌سعود ده‌کات که بچێت سه‌ردانی جه‌لال بکات و ئه‌م قسه‌ی له‌گه‌ڵدا بکات، ئەوەشی بە مەسعود گووتوە، کە جه‌لال زۆری پێخۆش ده‌بێت ئەگەر تۆ سه‌ردانی بکه‌یت....
• پاشان داوایان لێده‌کات هه‌موو ئه‌وانه جێ به‌جێ بکه‌ن و ڕۆژی بیست و سێ ی ئۆگه‌ستیش بە ته‌له‌فون قسەی له‌گه‌ڵدا ده‌کات .
ئه‌م برووسکه‌یه به شێوه‌یه‌کی وا نووسراوه و نێردراوه، که هیچ ڕێزێکی لێنەگرتووە و فه‌رمان بە هەردووکیان ده‌دات، ته‌نانه‌ت ووشه پێشگری به‌ڕێز یان مسته‌ریش به‌کار ناهێنێت، هه‌ر به مه‌سعود و جه‌لال ناویان ده‌هێنێت و بانگیان ده‌کات. تەنیا لەسەرەتای نامەکەدا نەبێت، ئەم جۆرە نامەیە لە ئەتەکێتیی دیبلۆماسیی و سیاسیی و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان چۆتە دەرێ، وەکو بۆ دوو فەرمانبەر، دوو کەسی سووکی سیخوڕ و بەکرێگیراو نووسراوە.
له زمانی ئینگلیزی دا ، به‌تایبه‌ت له کاری حکومی و دیبلۆماسی دا مرۆڤه‌کان به فامیلی یان پاشناو(Last name) بانگ ده‌کرێن، کە دەبوو وه‌ک مسته‌ر بارزانی یان مسته‌ر تاڵه‌بانی، به‌ڵام ئه‌م دووانه وه‌ک وتمان بە دوو نۆکه‌ر ناوده‌هێنێت، ئه‌وه خۆی له‌خۆی دا سووکایه‌تیشه پێیان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست