داعش ژنانی ئێزیدی گۆڕی؟
Friday, 24/06/2016, 18:52
نووسینێکی میراڵ چیچەک، کە لە تورکیەوە وەرگێراوە لەسەر لێدوانەکەی چنار سەعد دەربارەی ژنانی ئێزیدی. کە لە رۆژنامەی ئوجگور پۆلۆتیکادا بڵاوبۆتەوە.
ن: مه‌راڵ چیچه‌ك
تێگه‌یشتن و واتادانه كورد به‌شێوه‌یه‌كی شایسته بێ گومان ئاسان نییه. چۆن ده‌توانرێت باس له تێكۆشانی پارستنی ههبوونو ده‌سته‌به‌ركردنی ئازادی گه‌لێك بكرێت كه هه‌نوكه به‌شێوه‌یه‌كی گشتگیر له لێواره‌كانی جینۆسایدێكی بێ هاوشێوه‌دایه؟ یان چۆن ده‌توانرێت دیاله‌كتیكی له مردن ژیان، له پرسه ئیسیان، له نه‌بوون بون ئافراندنی كوردان هه‌ڵسه‌نگێندرێت؟ ئه‌م دیاله‌كتیكه له كوردستان بووه‌ته شێوازێكی ژیانكردن.له‌خاكی كوردستاندا بهدێراژیی مێژوو بێجگه‌له‌مه شتێكی تر قبوڵنه‌كراوه. ئه‌مه هه‌ڵبژارده نیه ناچارییه. له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه شتێك نیه. شتێك له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه ته‌سلیمیه‌ته، مردنه، له‌ناوچونه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م له لێواری جینۆسایدبونه كه 200 ساڵه بێ ڕاوه‌ستان به‌سه‌ر گه‌لی كورد دا ده‌سه‌پێندرێت، ئه‌مڕۆش له هه‌ر چوارپارچه‌ی كوردستان به‌رده‌وام ده‌كات، كورد هه‌تا ئێستا بێجگه له به‌رخۆدانی كردن بۆ ژیان هه‌ڵبژارده‌یه‌كی تری نیه. نمونه‌ی هه‌ره به‌رجه‌سته‌ی ئه‌م ڕاستیه له ڕۆژی ئه‌مڕۆماندا ده‌توانین له باكور، ڕۆژئاوا‌و شه‌نگال ببینین.
له كاتێكدا كه یادی دووه‌مین ساڵ وه‌گه‌ڕی هێرشه جینۆسایدكارهكهی داعش بۆ سه‌ر شه‌نگال نزیك ده‌بێته‌وه، ده‌توانرێت به‌رخۆدانی كوردانی شه‌نگال به‌تایبه‌ت ژنانی ئێزیدی له‌م راستیه‌ی له سه‌ره‌وه باسمانكرد دابڕاو له‌ده‌ست بگیرێت؟ ئه‌م هێرشه‌ی داعش كه ئێستاش به‌رده‌وامه له دژی خه‌ڵكی شهنگالو ئه‌و ئێزیدیانه‌ی تێیدا ده‌ژین، پێناسه‌ی سه‌رده‌میی ئه‌و كۆمه‌ڵكوژیانه‌یه كه به درێژایی 200 ساڵه به‌سه‌ر گه‌لی كورددا دهسهپێنرێتو له‌م ڕژێمی جینۆسایده دابڕاو لهدهستناگیرێت. له هه‌مانكاتدا ئه‌و به‌رخۆدانه‌ی به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی داعش له شه‌نگال رابهركرا دانابڕێنراێت له مێژووی به‌رخۆدانی گه‌لی كورد له به‌رامبه‌ر جینۆسایده‌كان.
وه‌زیری پێشوی كاروباری شههیدانو ئه‌نفالكراوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌و ئه‌ندامی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئێستای (پ.د.ك) چنار سه‌عد عه‌بدوڵڵا له هه‌فته‌ی رابردودا ده‌رباره‌ی ژنانی ئێزیدی شه‌نگال ههڵسهنگاندنگهلێكی كرد كه كاردانه‌وه‌و ناڕه‌زایی زۆری لێ كه‌وته‌وه. چنار سه‌عد، كچی سه‌عد عه‌بدوڵڵایه كه وه‌زیری كشتوكاڵ بووه‌و له ساڵی 2003 له ته‌قینه‌وه‌كه‌ی 1ی شوباتی ناو لقی (پ.د.ك)ی شاری هه‌ولێردا گیانی له‌ده‌ست داوه، له هه‌مانكاتدا سۆسیۆلۆكه. به‌گوێره‌ی خۆی گوایه هه‌ڵسه‌نگاندنێكی سۆسیۆلۆكانه بۆ ئه‌وگۆڕانكاریانه‌ی كۆمه‌ڵگای ئێزیدی ده‌كات كه دوای جینۆسایدی ئێزیدیه‌كانی شه‌نگال به ده‌ستی داعش دروست بووه.
ئه‌و به‌هانه بۆ هێنانه‌وه (ئارگومانتاسیۆن)هی له لایه‌ن رووداوهوهله ڕیپۆرتاژێكدا به ماشێتی "تراژیدیای داعش كۆمه‌ڵگای ئێزیدی به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌رێنی گۆڕی" ده‌هێنرێته‌وه، پڕكێشه‌یه. به‌م هۆیه‌وه ئه‌گه‌ر نیه‌تێكی به‌م جۆره‌ش نه‌بووبێت له‌به‌ر به ئه‌رێنی زانینی جینۆساید تێیدا، له دژی ئه‌م لێدوانه كاردانه‌وه‌یه‌كی زۆر دروست بوو. له ڕیپۆتاژهكهدا چنار سه‌عد ده‌ڵێت؛ له گه‌ڵ هێرشه‌كانی داعشدا پێگه‌ی ژنان له كۆمه‌ڵگای ئێزیدیدا گۆڕاوه‌و به‌م جۆره رونكردنه‌وه ده‌دات: "ژنانی ئێزیدی پێشتر زۆر ناچالاك بوون‌و خاوه‌نی ڕۆڵ نه‌بوون. زۆربه‌یان دوای ئه‌وه‌ی هاوسه‌ریان، باوكیان، براكانیان له‌ده‌ست دا ناچاربوون خۆیان خۆیان به‌خێوبكه‌ن.(....) پێشتر كاتێك كچێك عاشقی كه‌سێك ببوایه له ئاینێكی تر ده‌كوژرا. به‌ڵام ئێستا ئه‌وه‌نده ژماره‌یه‌كی زۆر ژن ڕووبه‌ڕووی ده‌ستدرێژی‌و لاقه‌كردن بوووه‌ته‌وه كه كۆمه‌ڵگا ناتوانێت هه‌ر به‌و جۆره ڕه‌تیان بكاته‌وه، ئه‌وان ئیدی وه‌ك قوربانی دهبیندرێنو كه‌س له هه‌وڵی كوشتنیاندا نیه. ئه‌مه گۆڕانكاریه‌كی بنگه‌ییه، چونكه كۆمه‌ڵگا هه‌وڵده‌دات له‌و نرخ‌و ته‌قالیدانه دابڕێت كه له ڕابدوودا خاوه‌نی بووه"
كۆمه‌ڵگای ئێزیدیه‌كان له شه‌نگال بێ گومان له دوای هێرشه‌كانی داعش وه‌ك جاران نه‌ماوه. هه‌روه‌ها ئه‌گه‌رێكی گه‌وره‌یه كه هه‌رگیز وه‌ك جاران نابێته‌وه. ناتوانین له ئێستادا ته‌نانه‌ت مه‌زه‌نده‌ی چوارچێوه‌ی كاریگه‌ریه‌كانی ئه‌م فه‌رمانه بكه‌ین له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا بهگشتیو ژنان به‌تایبه‌تی. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی گرێدانی ئه‌و گۆڕانكاریه‌ی ژنانی ئێزیدی له شه‌نگال رابه‌ریان كرد به‌و فهرمانهوهی داعش به‌سه‌ریدا هێنان هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به ڕاستیه‌وه نیه، بێ ڕێزیشه به‌و ژنانه‌ی بوونه قوربانی ئه‌و فه‌رمانه.له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌دا ئه‌م ئارگۆمانتاسیۆنه خۆی زۆر ئۆریانتالیسته، هه‌ڵسه‌نگاندنێكی كڵێشهییو جنسیهتگهرایه. ئه‌وه‌ی قسه ده‌كات، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه وه‌زیری ئه‌نفال نه‌بوبێت كه ده‌بێت ڕاستینه‌ی جینۆساید له كوردستاندا بزانێت‌و ژنێكی سۆسیۆلۆكی كورد نه‌بێت، ده‌ڵێی هیچ ڕاستینه‌ی كوردستان نازانێت، ئۆریانتالیستهو ده‌ڵێی لێكۆڵه‌رێكی خاوه‌ن ئه‌ندێشه‌ی ڕۆژاواناوهندگهرایه.
هه‌ڵبه‌ته ژنانی ئێزیدی شه‌نگال، دوابه‌دوای ئه‌م فه‌رمانه له‌م دوو ساڵه‌ی دواییدا گۆڕانكری گرنگیان ڕابهركرد. ڕاسته ئیراده‌یان له ناو كۆمه‌ڵگادا به‌هێز بوو. به‌ڵام هۆكاری ئه‌مه وه‌ك ئه‌وه‌ی چنار سه‌عد باسی لێوه‌ده‌كات له‌ده‌ستدانی هاوسه‌رو باوك‌و براكانیانو ناچاری له‌سه‌ر پێیخۆمانهوه نیه. ئه‌گه‌ر وابوایه ئه‌و به هه‌زاران ژنه‌ی له كۆمه‌ڵكوژی بارزانیه‌كانی ساڵی 80كاندا به ده‌ستی سه‌دام هاوسه‌رو باوك‌و برای خۆیان له‌ده‌ستدا پێگه‌یان له ناو كۆمه‌ڵگادا به‌هێز ده‌بوو. به‌ڵام ئه‌وه‌ی ژیان بوو پێچه‌وانه‌كه‌ی بوو.
له‌دوای فه‌رمانه‌كه به‌هێزبوونی ئیراده‌ی ژنانی ئێزیدی له شه‌نگال، دروستبوونی پێشكه‌وتنی به‌ره‌وپێشچونی پێگه‌یان له ناو كۆمه‌ڵگادا، ئه‌نجامی كۆمه‌ڵكوژی نیه، به‌ڵكو ئه‌نجامی پێشخستنی بهڕێكخستنبوونی كۆمهڵگاو ژنان‌و دروستكردنی پاراستنی جه‌وهه‌رییه له‌وێ. له‌م دوو ساڵه‌دا هه‌م له لایه‌نی پاراستی جه‌وهه‌ری خۆسه‌رو هه‌م له لایه‌نی خۆبهڕێكخستن كردنی خۆسه‌ره‌وه هه‌نگاوی گرنگ نراو پێشكه‌وتنی گه‌وره تۆماركران. ئه‌مڕۆ ژنه ئێزیدیه‌كانی شه‌نگال به دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نه‌كانیان ئیراده‌ی خۆیان ده‌خه‌نه بازنه‌ی پاراستنهوهو تا ده‌چێت ئاستی خۆ بهڕێكخستنكردنیان به‌هێزتر ده‌بێت. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌دا پێشكه‌وتنی ئیراده‌ی بهڕێكخستنكراوی ژنانی شه‌نگال له هه‌موو گۆڕه‌پانه‌كانی ژیاندا ڕه‌نگ ده‌داته‌وه‌و له‌گه‌ڵ خۆیدا گۆڕانكاری به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگادا ده‌هێنێت.
كاتێك ڕه‌وش به‌م جۆره‌یه، نه‌بینین یان به نه‌بینراو نیشاندانی ئه‌وه‌ی كه ئاستی ئافراندنی ڕیكخستن له شه‌نگال، ئه‌نجامی به‌رپاكردنی تێكۆشانێكی سه‌خته، له لایه‌ن چنار سه‌عد عهبدووڵڵاوه چۆن ده‌توانرێت ڕونبكرێته‌وه؟ خۆی چه‌نده له زانابوونی ئه‌مه دایه ، نازانرێت به‌ڵام هه‌ڵسه‌نگاندنی گۆڕانكاریه‌كانی كۆمه‌ڵگای ئێزیدی وه‌ك ئه‌نجامی هێرشه‌كانی داعش واتا، ئینكاركردنی ئیراده‌ی ژنانی شهنگالو ئه‌و تێكۆشانه‌ی به‌م ئیراده‌یه ڕابهركراوه.
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌دا ئه‌وه‌ی بابه‌تی ووتنه له‌ده‌ستگرتنی جڤاكی ئێزیدیه‌كانه به شێواز‌و ڕوانینگهیهكی زۆر ئۆریانتالستانهو سالاریانه:" ئێزیدیه‌كان خاوه‌نی نرخی به‌هێزن. ئه‌مه‌ش خۆی له په‌یوه‌ندی نێوان ژن‌و پیاوو سیسته‌می پیاوسالاریی‌و ڕۆڵی به‌هێزی باوه‌ڕیدا نیشان ده‌دات. كاتێك داعش هات كۆمه‌ڵگای ئێزیدی كرایه‌وه، به‌ڵام ئه‌مه له ده‌ره‌وه‌ی قۆناغی سروشی گۆڕانكاریدا پێشكه‌وت. له‌ژێر په‌ستاندا ئه‌مه خێراتر پێشكه‌وت. (.....) ئێستا له كوردستان له كه‌مپه‌كاندان، زۆربه‌یان چوونه ده‌ره‌وه، چونه ئه‌وروپا. له ناو كلتورێكی نوێ‌دا له‌گه‌ڵ مرۆڤی نوێ له په‌یوه‌ندیدا ده‌بن، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر كلتوری ئه‌وان كاریگه‌ری ده‌بێت."
ئه‌مه راستیه‌كه كۆمه‌ڵگای ئێزیدی خاوه‌نی تایبه‌تمه‌ندی داخراوه. به‌ڵام ئه‌م ڕه‌وشه ئه‌نجامی ئه‌و فه‌رمانانه‌یه كه كۆمه‌ڵگای ئێزیدی ژیانی كردووه. به‌هۆی ناسنامه‌كه‌یانه‌وه هه‌میشه ڕووبه‌ڕووی هێرش بوونه‌وه، كۆمه‌ڵگایه‌كه كه له به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵكوژی‌و جینۆسایددا به‌جێهێڵدراوه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌بوونی خۆی بپارێزێت خۆی داخراو ده‌كات. تاكه ڕێگای تێپه‌راندنی ئه‌مه‌ش به خستنه ژێر گه‌ره‌نتی هه‌بوونی كۆمه‌ڵگای ناوبراو كۆتایی هێنانه به لێواره‌كانی جینۆساید. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پێتوابێت به دابران له خاكی خۆت‌و چونه ئه‌وروپا، یان به له شوێنه جیاوازه‌كاندا په‌نابه‌ربوونی ئێزیدیهكانو له‌گه‌ڵ كوردانی تردا په‌یوه‌ندیگرتنیان كۆمه‌ڵگاكه‌یان "كراوه" ده‌كات، خۆخه‌ڵه‌تاندنێكی گه‌وره‌یه، بیركردنه‌وه‌یه‌كی مه‌ترسیداریشه. كه لێره‌دا له كۆمه‌ڵگای "كراوه" چی دێتهفامكردن مژارێكی تره. پێویسته له یادی نه‌كه‌ین ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌ی باسی لێوه ده‌كه‌ین، له‌به‌ر ناسنامه‌ی كورد، باوه‌ڕی ئێزیدی، هه‌ڵكه‌وته‌ی ژهوۆستراتیژیهكهی كۆمه‌ڵگایه‌كه له‌ژێر لێواره‌كانی جینۆساید دا هه‌م به‌شێوه‌یه‌كی كلتوری‌و هه‌م فیزیكی ڕووبه‌ڕووی 74 فه‌رمان بۆته‌وه، له‌و هه‌ڵسه‌نگاندنانه‌دا كه ده‌كرێت دووپارتی بكه‌ینه‌وه ، پێویسته هیچ كات ئه‌مه له یاد نه‌كرێت.
-----------------------------------------
ISIS tragedy changed Yezidi society for better, argues ex-minister
ERBIL, Kurdistan Region—With the disaster and tragedy that befell the Yezidis under the Islamic State (ISIS) have come some positive aspects such as putting this community in touch with the outside world, giving its women a role in society and changing some of their social relations, argues Chnar Saad Abdullah, a sociologist and former Kurdish minister of Anfal and martyrs affairs.
“Before, Yezidi women were passive and hardly played a role. As many lost their husbands, brothers and fathers, they now have to look after themselves.” Abdullah says of thousands of Yezidi women and girls who survived the ISIS onslaught and abductions.
She says that in the past the community shunned or killed women for a simple love relationship outside the community, but the bitter reality of what happened under ISIS and the vast number of female victims has forced the community to accept them into society and not treat them differently.
“Before, if a girl was in love with someone from outside the religion, she would be killed. But now, so many girls were raped that the society simply cannot refuse them all. They are now looked at as victims, and nobody tries to kill them. That is a major change, as the society tries to break with the values it had before.”
Over 6,000 Yezidis, mostly women and young girls, fell victim to a surprise ISIS attack on the town of Shingal and its surrounding villages in the summer of 2014. Many women were taken as sex slaves and transported to Syria and other parts of Iraq.
ISIS invaded the Yezidi province of Sinjar two years ago, and kidnapped over 6000 people, of whom over 3000 still are in hands of the group. The girls and women were sold and used as sex slaves.
“Yezidis have strong values. It shows in the relationship between women and men, the patriarchal system and the powerful role of religion,” says Abdullah who as minister she once took care of survivors of the Iraqi Anfal massacre of Kurds. “When Daesh came, the Yezidi society opened up, but outside of the normal process towards change. Under pressure it happened much faster.”
Part of the opening process, she explains as a sociologist, comes through contact with the world outside their own region. “They are now in camps in Kurdistan, and many went outside, to Europe. They will be in contact with new people in a new culture, which will have an effect on their own.”
Abdullah believes that the conservative values of keeping women on the side have now been sidelined themselves and today women are speaking for their community around the world, particularly women who returned from ISIS captivity.
“They have become the symbol for their society,” she says. “You find that women who were victims, became leaders.”
Abdullah takes Nadia Murad as an example, a victim of ISIS abduction and abuse who has been traveling the world and conveying the plight of her people at major venues such as the United Nations in New York. “Look at Nadia. If these crimes had not happened to her, who would know her? What would she be doing? We might never have heard of her, nor of the many other Nadias.”
Many Yezidi women joining the Kurdistan Workers Party (PKK) and the Peshmerga to fight their enemies and take back their land and rights is yet another example, says Abdullah.
This kind of transformation in the Kurdish society is not new. Abdullah recalls the case of the Barzani tribe thousands of whom were massacred by the former Iraqi regime in the 80s.
“There is a similarity,” she argues. “The Barzanis had a closed society, as they lived in the villages. All the men were taken, the women remained. Women had no choice: they had to work, to bring up the children on their own and be a father and mother to them. Their role changed completely.”
In the meantime Abdullah is mindful of some possible negative consequences of this transformation in the future. “There could be conflicts between the young and old, between the women and men, as they do not want to lose the power. There can be a dangerous clash, and crime, as men could try to bring the women under their control with force.”
She believes, however, that “Already things have changed. They cannot bring back the society as it was. The clock cannot be turned back.”
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست