ئاسۆ ئه‌لمانی پیاوه فایلداره‌كه‌ی یه‌كێتی له چالاكوانێکی كه‌ركوکی دەدات
Sunday, 12/06/2016, 13:20
سه‌رچاوه‌یه‌ك له شاری كه‌ركوك به كوردستانپۆستی راگه‌یاند كه مه‌ولود مه‌حمود عزیز ئه‌و چالاكوانه‌ی رۆژی ٨ ی ئه‌م مانگه له‌ماڵه‌كه‌ی خۆی برینداركرا و دواتر رفێنرا، بۆ ماوه‌ی ١٠ كاتژمێر كه‌س چاره‌نووسی نه‌ده‌زانی دواترفڕێیان دابوه نزیك نه‌خۆشخانه. وەک سەرچاوەکە پێی ڕاگەیاندین، کە هۆكاری رفاندنی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ئه‌و چالاكوانه‌ی كه‌ركوك له‌گه‌ڵ چەند هاوڕێیەکی کۆمەڵێک چالاکیان ئەنجامداوە دژی دزینی نەوت کە ئاسۆ ئەڵمانی خائین و ناپاک پێی هەڵدەستێ و یەکێکە لە نەوت دزەکانی کەرکوک، لەگەڵ کۆسرەت رەسوڵ و کۆمەڵێک بەرپرسی دیکە، بۆیە خۆی و چەند هاوڕێیەکی کامپینێکیان بە رێخستووە، بەمە بەرپرسەکانی یەکێتیی و بەتایبەتی ئەم ئاسۆ ئەڵمانییە، ئەو چالاکوناەیان فڕاند. شایانی باسە ئەمەم یەکەم جار نییە کە ئەم چالاکوانە نەگیرێت و لەلایەن حیزبەک کوردییەکانەوە ئازار نەدرێت، پێش ٢٥ ساڵ چەتەکانی پارتیش ئەم کەسەیان گرت و ئازارێکی زۆریان دابوو.
سه‌رچاوه‌كه درێژه‌ی پێدا و گوتی رۆژێک پێشتر ئاسۆ ئه‌لمانی ئاگاداری برای مه‌ولود مه‌حمود عزیزی كردوه و پێیی گوتوه كه براكه‌ی سنوری به‌زاندوه و گه‌ر به‌رده‌وام بێت لە ناوی دەبەین. بۆ شه‌وێش هێزێکی ره‌وانە كردوه له ماله‌وه هه‌وڵیان داوه برفێینن به‌ڵام ئه‌و گوتویه‌تی من چۆن بێم لەگەڵتان ئێوە هیچ بڕیارێکی دادگاتان پێ نییە، بۆیە یەکێک لە چەکدارەکانی ئاسۆ ئەڵمانی تەقەی لێدەکات و برینداری دەکات، ئەوسا بە برینداری دەیڕفێنن و رۆژی دوای لە ون بیم له‌گه‌لتان ئه‌وه هیج بریاری یاسایتان لانیه بۆیه یه‌كێك له‌جه‌كداره‌كانی ئاسۆ ئه‌لمانی ته‌قه‌ی لێده‌كات و برینداری ده‌كات و ده‌یرفێنن و روژی دواتر لەبەر دەم خەستەخانەی کەرکوکدا فڕێی دەدەن.
بۆ زانیریی هەموو لایەک، ئیستا نه‌وتی كه‌ركوك له‌لایه‌ن پاڕێزگاری كه‌ركوك و به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ند ئاسۆ ئه‌ڵمانی و پیاوه‌كانی كۆسره‌ت له‌لایه‌ك دەردەهێنرێت و دەیفرۆشن، له‌لایه‌كی تریش پارتی چه‌ندین بیره‌نه‌وتی گرتووه و ده‌یدزن، خه‌ڵكه‌كه‌شی له خراپترین ژیاندا ده‌ژین
ئاسۆ ئه‌لمانییش ئەو كه‌سایه‌تی سوك و پیاوكوژه‌یە، کە له‌سه‌رده‌می شاخه‌وه ده‌ركه‌وت پیاو ئەمن و سیخوری به‌عس بووه، ده‌یان راپۆرتی له سه‌ر هاوڕێكانی له شاخه‌وه داوه به به‌عس و دوای راپه‌رینیش به‌ماوه‌یه‌كی كه‌م ده‌بێته یه‌كێك له‌ده‌سته راسته‌كانی كۆسره‌ت ره‌سول و یه‌كێك بووه له‌وانه‌ی رۆڵی گه‌وره‌ی له‌ئاگر خۆشكردنی شه‌ری نێوان پارتی و یه‌كێتی بینیوه و له‌٣١ی ئاب وه له‌ئێستگه‌كه‌ی یه‌كیتیش كۆسره‌ت ره‌سول هاواری ده‌كرد كه‌ئاسۆ له‌كاتی داگیركردنی هه‌ولێردا قاره‌مانانه تا دوا فیشه‌ك شه‌ڕی كردووه، ئەوەشی راگەیاند کە دواتر کەوتۆتە ژێر تانکەکانی بەعسەوە و شەهید بووە، به‌ڵام دواتر له پرێكدا ئاسۆ لە سلێمانی ده‌ركه‌وت و گوتی من هه‌ویه‌ی باری كه‌سیتی خۆم دا به هێزه‌كه‌ی رژێم كه ناوم فه‌رهاده و چه‌كدارنیم بۆیه ئازادیان كردم، به‌ڵام له دوای روخانی به‌عس په‌روه‌ندی فایلداره‌كان بلاوبووه، ده‌ركه‌وت کەوت ئاسۆ ئەڵمانی و فاتیحی برای به‌رله راپه‌رین په‌یوه‌ندیان به‌رژێم كردوه، لە هەولێریش کاتێک سوپای بەعس چوونە ناوەوە، ئەم وەکو سیخوڕێکی رژێم خۆی بە سوپاکە ناساندبوو، ناسنامەی بەعسیبوون و جاسوسیەکەی پێ دابوون، بۆیە بەرەڵایان کرد، ئاسۆ ئه‌لمانی ماوه‌یه‌كی زۆرە كاری زۆر قێزه‌وه‌ن بۆ كۆسره‌ت ره‌سوڵ كه مروڤ لێره‌دا پێی شه‌رمه باسی بكات و به‌شێك له‌وانه‌ی وه‌ك به‌ڵگه‌ی ڤیدیۆیی لە سەر کۆسرەت لایه، بۆیه كۆسره‌ت ره‌سول ترسێكی زۆری لێی هەیە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست