کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئوستورالییەکی دیکەش بووە شەهیدی رێگای ئازادی و سەرفرازی بۆ کورد

Monday, 06/06/2016, 13:42


 سێیەم شەهیدیشە کە حکومەتی هەرێم رێگەی نەدا تەرمەکەی لە باشووری کوردستانەوە بنێردرێ بۆ ئوسترالیا. 
-------------------------------
بی بی سی، سکای نیوز، ئەی بی سی سی: شەهید جێمی برایت، تەمەن ٤٥ساڵ، خەڵکی شاری پێرتی ئوسترالیا، خێزاندار و خاوەن سێ منداڵ (دوو کوڕ و کچ)، ئەندامی لیژنەی بەشی ئەندازیاریی لە سوپای ئوستورالیا لە شاری سیدنی.، دوایی بە رێگەی قاچاغ خۆی دەگەیەنێتە رۆژئاڤا دژ بە داعش پەیوەندی بە هێزی یەپەگە دەکات، لەو ماوەیەدا زمانی کوردی بە باشی فێردەبێت، پەیونەدیەکی پتەو لەگەڵ کورد پەیدا دەکات و لە چەندین شەر لە پاڵ هێزەکانی یەپەگە دژ بە داعش شەڕ دەکات، هەفتەی رابردوو لە شەڕێک دژ بە داعش لە باکووری شاری رەقە شەهید دەبێت
جێمی برایت لەو گرتە ڤیدیۆیەدا دەڵێت:" هۆی ئەوەی کە من بۆ کوردستان هاتووم، ئەوەیە کە خەڵک تێدەکۆشێت بۆ مافی خۆی، منیش هاتووم ئەوەندەی لە دەستم بێت و پێم بکرێت یارمەتییان بدەم".
شەهید جێمی برایت زانیاریی هەبووە دەربارەی ئەوەی کە چوونی بۆ رۆژئاڤا و پەیوەندیکردن بە هێزی یەپەگە و شەڕ کردن دژ بە داعش دژ بە یاسایی ئوسترالیایە، بەڵام وەک مرۆڤێکی بە ویژدان نەیتوانیوە دەستە وەستان بوەستیت و بە هاورێکەی راگەیاندوە و گوتویەتی " ئەوەی دەکرێت دژ بە میللەتی کورد ناهەقییە، داعش بە ئارەزووی خۆی خەڵک دەکوژێت، دەستدرێژی دەکاتە سەر ژن و منداڵ، بەڵام حکومەتی ئوسترالیا دەستەوەستان وەستاوە و هیچ ناکات! بەڵام من وەک مرۆڤێک ئەوەی لەدەستم بێت دەیکەم، دەچم بۆ ئەو ناوچەیە و پەیوەندی دەکەم بە هێزی یەپەگە و یارمەتی میللەتی کورد دەدەم، پشتگیری مافی ڕەوایان دەکەم بۆ سەربەخۆیی".
 شایەنی باسە، شەهیدبوونی جێمی برایت لە نیو کۆمەڵگا، میدیا، سوپا نێو حکومەتی ئوسترالیا دەنگی داوەتەوە، لەگەڵ ئەوەی ئەو هەنگاوەی کە شەهید ناوێتی دژ بە یاسایی ئوسترالییە بەڵام حکومەتی ئوسترالیا ناتوانێ بە زبریی لە میدیاکاندا دژ بەو جۆرە هەڵوێستە بوەستیت و شەهید، توانج لە کار و هەڵوێستی بگرێت، بەهۆی ئەوەی کۆمەڵگای ئوسترالیی بە گشتی پاڵپشتی ئەو جورە هەڵویستانە دەکەن و بەرز دەینرخێنن، هەر لایەنیک دژی بوەستێت کاردانەوەی لە هەڵبژاردنی داهاتوودا دەبێت لەسەر دەنگەکان.
جێمی برایت سێیەم شەهیدی ئوسترالییە کە لە رێزەکانی یەپەگەدا شەهید دەبێت و سێیەم شەهیدیشە کە حکومەتی هەرێم رێگەی نەدا تەرمەکەی لە باشووری کوردستانەوە بنێردرێ بۆ ئوسترالیا. لەو چەند رۆژەی داهاتوو وا چاوەڕوان دەکرێت تەرمەکەی شەهید جێمی برایت لە تورکیاوە ڕەوانە بکرێتەوە بۆ وڵاتەکەی خۆی کە  ئوسترالیایە.
سەرچاوە:

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە